لاهور شێخ جەنگی یەک دێڕی لەسەر کۆبونەوەکەیان لەگەڵ مەسرور بارزانی نوسی
لاهور شێخ جەنگی و مەسرور بارزانی لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆیاندا
وێستگه نیوزـ
دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، راسپێدراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم، لاهور شێخ جه‌نگی ته‌نها به یه‌ك دێڕ باسی له ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه كرد.
لاهور شێخ جه‌نگی، یه‌كێك بووه له ئه‌ندامی شاندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه له‌گه‌ڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی، راسپێدراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2019 له شاری سلێمانی كۆبونه‌وه.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه، لاهور شێخ جه‌نگی له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر به كورتی نوسیویه‌تی: "خۆشحاڵبووم له سلێمانی پێشوازیم له سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێدراو كرد بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت له هه‌رێمی كوردستان".
پاشان جگە لە دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ سلێمانی، لاهور شێخ جەنگی نوسیویه‌تی: "هیوادارم له‌گه‌ڵ هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشه‌وه، گفتوگۆكان به‌رهه‌مدار بن".
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2019،
مه‌سرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەردانی شاری سلێمانیی کرد.
له‌سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاری، مەسرور بارزانی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ شاندی دانوستاندنی یه‌كێتی كۆبۆوه.
مه‌سرو بارزانی له 12ی حوزەیرانی 2019، له‌لایه‌ن نیچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕا‌سپێردرا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لاهور شێخ جه‌نگی یه‌كێكه له سه‌ركرده دیاره گه‌نجه‌كانی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه قسه و لێدوان و وته‌كانی له‌دوای كۆبونه‌وه‌كان ده‌بێته جێگه‌ی بایه‌خی میدیاكان و خوێندنه‌وه‌ی جیاجیای بۆ ده‌كرێت.
PM:06:16:17/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 122520
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت