وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد
وێستگه نیوز -
له میانه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2019 له میانه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت كه له قه‌زای دوكان به‌ڕێوه‌چوو، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنی ماسته‌ری له زانكۆكانی كوردستان راگه‌یاند.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه د. یوسف گۆران سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به پێویستی ده‌ركردنی ڕێنمایی تازه بۆ كردنه‌وه‌ی خوێندنی ماسته‌ر بۆ ساڵی خوێندنی (2019-202) دوپاكرده‌وه و رایگه‌یاند: له كۆتایی ئه‌مساڵ به‌پێی مه‌رج و ڕێنمایی تازه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنی ماسته‌ر له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و به‌ش و پسپۆڕیانه‌ی پێویستی هه‌نوكه‌یی بازاڕی كاری كوردستانن.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی پلانی زانكۆكان بۆ خوێندنی باڵا ماسته‌ر/ دكتۆرا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و پێویستی ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كرا، بۆ ئه‌وه‌ش د.یوسف گۆران وتی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر داواكاری بۆ خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌یه، بۆیه ده‌بێـت لێره به‌دواوه به‌پێی پلان و پێویستی زانكۆكان، مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران بۆ خوێندن ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكرێن".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه "هه‌ر كۆلێژ و به‌شێك پلانی خۆی به‌پێی پێویستی بۆ وه‌زاره‌ت به‌رز ده‌كاته‌وه، له وه‌زاره‌تیش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پلانه ره‌زامه‌ندی ده‌درێت، ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت ده‌مانه‌وێت به‌پێی پێویستی خه‌ڵك ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ین".
ئاشكراشیكرد بۆ ئه‌و خوازیارانه‌ی له وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه فه‌رمانبه‌رن، "داوامان كردووه وه‌زاره‌ته‌كان پلانه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تی پلاندان ره‌وانه بكه‌ن، تا دواتر به‌پێی پلان و پێویستی پسپۆڕییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان مۆڵه‌ت بدرێ به‌خوازیارانی خوێندنی باڵا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت به‌گرنگیه‌وه باسی له سیستمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان كرد و وتی: "بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاران له زوترین كاتدا ده‌ست به‌خوێندن بكه‌ن، به‌تایبه‌ت خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌م".
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا رایگه‌یاند كه "ده‌ستپێكردنی ده‌وامی خوێندكاران له كاتی خوێدا كارئاسانیمان بۆ ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند سیستمێكی نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆكان، بۆ ئه‌وه‌ش دوای تاوتوێكردنی لایه‌نه‌كانی بابه‌ته‌كه‌و خستنه‌ڕوی پێشنیازه‌كانی لێژنه‌ی باڵای وه‌رگرتن".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌م بڕیارانه‌دران:
- سیستمی كردیتیت بۆ سه‌رجه‌م كۆلێژ و په‌یمانگه‌كان له زانكۆكان به‌رده‌وام ده‌بێت، به ره‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندیه‌تی به‌شه پزیشكییه‌كان.
- به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانكۆی چه‌رمو (بۆلۆنیا پرۆسیس) جێبه‌جێ ده‌كات و له (1/9) ده‌ست به‌خوێندن ده‌كه‌ن، ته‌نها ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ و ساڵانی پێشتر وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای خۆیان.
پرسی ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری كارگێڕی له داموده‌زگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ته‌وه‌رێكی دیكه بوو له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌و باره‌یه‌وه د. خه‌تاب ئه‌حمه‌د شێخانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه كرد له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی به‌رده‌وامن له‌گفتوگۆكردن، تایبه‌ت به زانكۆكانیش وتی: "زانكۆكان تایبه‌تمه‌ندییان هه‌یه‌و هه‌ر یه‌ك له زانكۆكان پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه و به‌رپرسن له داڕشتنی په‌یكه‌ری كارگێڕی خۆیان".
له‌باره‌ی پێدانی نازناوی زانستی بۆ ئه‌وانه‌ی كه كۆنمره‌ی به‌كالۆریۆسیان له (60%) كه‌متره، دوای خستنه‌ڕوی پێشنیازی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند كه پێشوتر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیاریكرابو، دوای گفتوگۆ و وه‌رگرتنی سه‌رنج و پێشنیاره‌كان بڕیاردرا دوای زانینی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه بڕیار له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه ده‌درێت.
سه‌باره‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌و زانكۆیانه‌ی كه خوێندكاری دكتۆرایان هه‌یه، دوای گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت بڕیاریدا خوێندكاری دكتۆرا ده‌بێت توێژینه‌وه‌یه‌ك له (پۆمسۆن ریۆته‌ر) بڵاوبكاته‌وه، ئه‌گه‌ر توێژینه‌وه‌ی له (پۆمسۆن ریۆته‌ر) نه‌بوو پێویسته دوو توێژینه‌وه یه‌كێك له (سكۆپه‌س) و ئه‌وی تریان توێژینه‌وه‌یه‌كی (مه‌حكه‌م) به‌پێی پێوه‌ره‌كانی (نور) تایبه‌ت به ریزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكان بڵاوبكاته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا و له ته‌وه‌ری تایبه‌ت به‌كاروباری زانستی و قوتابیان/ خوێندكاران چه‌ند بابه‌تێك تاوتوێكران و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه درا.
PM:06:07:17/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت