له‌ كابینه‌كه‌ی‌ مه‌سرور بارزانی‌ پۆستێکی باڵا دەدرێتە نه‌جمه‌دین كه‌ریم

‌مه‌سرور بارزانی‌ و د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم

وێستگه‌ نیوز -
له‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌ مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كات، پۆستێكی‌ باڵا ده‌درێته‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئه‌ندامی‌ پێشووی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان و پارێزگاری‌ له‌سه‌ركارلابراوی‌ كه‌ركوك.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار به‌ وێستگه‌ نیوزی‌ راگه‌یاند كه‌ له‌ حكومه‌تی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئه‌ندامی‌ پێشووی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان و پارێزگاری‌ له‌سه‌ركارلابراوی‌ كه‌ركوك له‌سه‌ر پشكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان پۆستی وه‌زیری‌ وه‌زاره‌تێكی‌ پێده‌درێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت: "له‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌سه‌ر پشكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ده‌كرێته‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌".

ئه‌م هه‌واڵه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا هه‌واڵی‌ ده‌ستگیركردنی‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌ لوبنان له‌لایه‌ن پۆلیسی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ئینته‌رپوڵه‌وه‌ له‌سه‌ر "دۆسێی‌ گه‌نده‌ڵی‌" بڵاوكرایه‌وه‌.

شه‌وی سێشه‌ممه‌ 21ی ئایاری 2019، چه‌ند میدیایه‌كی عیراقی و سه‌رچاوه‌ی جیاجیا، ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یروت له‌ لوبنان ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام نووسینگه‌كه‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ له‌و جۆره‌ی‌ ره‌تكرده‌وه‌.

دوای‌ ماوه‌یه‌ك بێده‌نگی‌، شه‌وی 16/15ی حوزه‌یرانی 2019، نه‌جمه‌دین كه‌ریم گه‌ڕایه‌وه‌ شاری‌ هه‌ولێر و رۆژی‌ دواتر له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ كه‌ هاوكات جێگری‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌، پێشوازی‌ لێكرا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ش 17ی حوزه‌یرانی 2019، د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌ سه‌ڵاحه‌دین له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.


PM:05:33:17/06/2019






ئه‌م بابه‌ته 86348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو