میری‌ كوه‌یت سه‌ردانی‌ عیراق ده‌كات


وێستگه‌ نیوز –
بڕیاره‌ چوارشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو میری‌ كوه‌یت به‌ سه‌ردانێكی‌ ره‌سمی‌ سه‌ردانی‌ عیراق بكات و لەگەڵ بەرپرسانی عیراقیدا چەن دۆسیەیەک تاووتوێ بکات.

پێگه‌ی‌ "روسیا ئه‌لیه‌وم" له‌ زاری‌ به‌رپرسێكی‌ دیپلۆماتی‌ عیراقییه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ "چوارشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو سه‌باح ئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئالسه‌باح میری‌ كوه‌یت سه‌ردانی‌ عیراق ده‌كات".

سه‌رچاوه‌كه‌ وتی‌: "له‌ میانی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا میری‌ كوه‌یت چاوی‌ به‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌وێت".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ قه‌یرانی‌ نێوان ئه‌مریكا و تاران یه‌كێك له‌ دۆسێكانی‌ وتووێژی‌ میری‌ كوه‌یت له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسانی‌ عیراقی‌ ده‌بێت.

كاتێكی‌ پێشتر خالید جاره‌ڵڵا جێگری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كوه‌یت رایگه‌یاند كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌ نایابه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا، كوه‌یت و عیراق له‌سه‌ر زۆر پرس ته‌وافوقیان هه‌یه‌.


PM:04:55:17/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 3036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو