مەسرور بارزانی: سوپاسی هەڵوێستی جوامێرانەی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەین
جەلال جەوهەر و مەسرور بارزانی
وێستگه نیوزـ
پاشنیوەڕی ئەمڕۆ دووشەممە كۆبونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی پارتی دیموكراتی كورستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆتایی هات کە لە گردی زەرگەتە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه، مه‌سرور بارزانی، راسپێدراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگه‌یاند كه داوایان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كردوه كه سی ڤی كادیده‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه، مه‌سرور بارزانی، راسپێدراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه داوایان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كردوه كه سی ڤی كادیده‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
مه‌سرور بارزانی وتی: سوپاسی هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ین كه پابه‌ند ئه‌و رێككه‌وتنه بوون كه له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یان بوو، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌شیان لێده‌كه‌ن كه پێكه‌وه حكومه‌تێكی به‌هێز پێكبهێنن و خه‌ڵك له‌و چاوه‌ڕوانییه رزگار بكه‌ن.
هیواشی خواست پێش پشووی په‌رله‌مان كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم پێبهێنن، سه‌باره‌ت به كۆی گشتیی سه‌ردانه‌كه‌شی، مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند كه له سه‌رجه‌م دیداره‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌و هه‌سته‌ی تێدا بینیون كه كابینه‌ی حكومه‌ت زوو پێكبهێنن و له‌كاتی خۆشی‌دا كابینه‌كه ته‌واو بكه‌ن.
هاوكات جه‌لال جه‌وهه‌ر، ئه‌ندامی شاندی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: هه‌تا بۆیان بكرێت له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا سیڤییه‌كان بخه‌نه به‌رده‌ست.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2019،
مه‌سرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته سلێمانی و له‌سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاری سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ شاندی دانوستاندنی یه‌كێتی كۆبۆوه.
PM:04:14:17/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت