رانییه.. له روداوێكی هاتوچۆدا 7 كه‌س برینداربوون
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یان كه لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە سەر ڕێگای گشتی لە نزیک نەخۆشخانەی منداڵبوون لە شاری ڕانیە 7 كه‌س برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه راگه‌یاندووه كه روداوه‌كه کاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆی ئەمرۆ دووشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2019، رویداوه‌كه برینداره‌كان بۆ نەخۆشخانەی گشتیی ڕانییە گواستراونه‌ته‌وه.
ئاشكراشیكردوه كه ڕوداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبیل‌دا ڕوی داوە یەکێکیان ئۆتۆمبیلی جۆری مازدا کە تیایدا شۆفێرەکە و سەرنشینێکی برینداربوون و ئۆتۆمبیلی مینی پاس کە تیایدا شۆفێرەکە و چوار سەرنشینی بریندار بوون.
سه‌باره‌ت به باری ته‌ندروستیی برینداره‌كانیشی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاندوه كه سەرجەم بریندارەکان لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و تەندروستیان جێگیرە و دۆسیه‌ی لێکۆڵینەوشە بۆ ڕوداوەکە كراوه‌ته‌وه و شۆفێری ئۆتۆمبیلی مازداكه‌ش بە بڕیاری دادوەر بە پێی مادی 23 لە یاسای هاتوچۆ ڕاگیراوە.
PM:04:08:17/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 1740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت