كۆمسیۆن واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراقی دیاریكرد


وێستگه‌ نیوزـ

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عیراق 20ی نیسانی 2020ی داهاتووی بۆ ئه‌نجامدانی خه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دیاریكرد.

حازم ره‌دینی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی عیراق رایگه‌یاند كه‌ رێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق له‌ 20ی نیسانی ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.

دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عیراق له‌ 12ی ئایاری 2018 له‌لاین كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، له‌ 21ی ئایاری 2019، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق به‌ ده‌نگدان ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌ربڕی.



PM:03:54:17/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 4728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت