بەڤیدیۆ...به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران به 43 سه‌رنشینه‌وه له ئاوه‌كانی توركیا نقوم بوو
پەنابەرە نقومبوەکان
وێستگه نیوزـ
له شاری بۆدرومی توركیا به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران ژێرئاو كه‌وت و له ئه‌نجامدا تائێستا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 12 كۆچبه‌ر خنكاون.
رۆژ عه‌زیز كه‌ریم، نوێنه‌ری فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراق له توركیا تایبه‌ت به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2019، له‌كاتێكدا به‌له‌مێك به 43 كۆچبه‌ره‌وه ویستویه‌تی به ئاوه‌كانی شاری بۆدروم له توركیاوه به‌ره‌و یۆنان بڕوات، به‌ڵام له‌نگه‌ره‌كه‌ی تێكچوه و به‌له‌مه‌كه نقوم بووه.
ئاشكراشیكرد له‌و ژماره كۆچبه‌ر كه به‌له‌مه‌كه هه‌ڵیگرتبوو، 12یان خنكاون و هه‌لیكۆپته‌ر و تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی توركیا به‌دوای ئه‌وانی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێن، وتیشی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانییه‌كان له‌زیادبوندا بێت.
وتیشی كه وه‌ك باسی لێوه‌ده‌كرێت پێده‌چێت له‌نێو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا خه‌ڵكی عیراقیشی تێدا بێت، چونكه زۆرجار عیراقییه‌كان خۆیان به فه‌له‌ستینی و سوری و یه‌مه‌نی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
نوێنه‌ری فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراق له توركیا رایگه‌یاند به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، دیمه‌نی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه و خنكانی كۆچبه‌ره‌كان زۆر تراژیدییه، بۆیه روداوه‌كه‌ی ئه‌مجاره به گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی په‌نابه‌ران له‌مساڵدا داده‌نرێت.
رۆژ عه‌زیز ئه‌وه‌شی بۆ وێستگه نیوز ئاشكراكرد كه حكومه‌تی توركیا به‌نیازه رێوشوێنه‌كان له‌دژی په‌نابه‌ران بۆ گه‌یشتن به یۆنان زۆر توندتر بكات و له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵیشدا زیاترله 11 هه‌زار كۆچبه‌ری ده‌ستگیركردوه كه ویستویانه به‌ره‌و یۆنان كۆچ بكه‌ن.
PM:03:43:17/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 6224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت