سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوز ـ
دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ‌ بەردەوامەو بەپێی زانیارییەكان سبەینێ‌ سێشەممە 18ی حوزه‌یرانی 2019، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەشدەكرێت و چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌منی.


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: سبەینێ‌ سێشه‌ممه‌ مووچەی هەریەكە لە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایش، زێرەڤانی، بەرگری و فریاكەوتن و رەگەزنامەی هەرێم دابەشدەكرێت.


ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتی‌ دارایی‌ هەرێم رایگەیاندبوو، تا ئێستا پارەی‌ بەغدا نەهاتووە و هەرکاتێک پارەکە گەیشت مووچەی‌ تەواوی‌ وەزارەتەکان دابەشدەکەن.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی سێی 2019 یە و چوارەم مووچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

رۆژی‌ 8ی‌ ئازاری‌ 2019 حکومەتی‌ هەرێم کۆتاییهاتنی‌ سیستمی‌ پاشەکەوتی‌ راگەیاند و مووچەی‌ مانگی‌ 12ی‌ ساڵی‌ رابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.

هــ. ر



PM:01:52:17/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 13852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو