وێستگه پۆست و كاندیده‌كه‌ی سۆسیالیست له‌كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات
وێستگه نیوز-
مه‌سرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی سۆسیالیست و محمه‌دی حاجی مه‌حمودی سكرتێری ئه‌و حزبه كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز، ئه‌مرۆ مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود خوان ده‌بێت و پاشان كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌شه‌كه‌ی خۆی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ده‌داته حزبی سۆسیالیستی كوردستان و هه‌ر ئه‌مرۆش مه‌سرور بارزانی ناوی كاندیده‌كه‌ی ئه‌و حزبه بۆ ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت.
وێستگه زانیویه‌تی، كه حزبی سۆسیالیست عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود بۆ ئه‌و پۆسته كاندید ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه پارتی هیچ لاری نییه له‌كاندیده‌كه‌ی حزبی سۆسیالیست و پێشتریش ئه‌و بابه‌ته یه‌كلابۆته‌وه.
ئه‌مرۆ مه‌سرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یشته شاری سلێمانی سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌ستپێكردو، دواتر سه‌ردانی حزبی سۆسیالیستی كرد‌و وابڕیاره كاتژمێر سێی پاش نیوه‌رۆش له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گرتی زه‌رگه‌ته كۆببێته‌وه.
له‌دوای كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان مه‌سرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه له‌گه‌ڵ عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بۆی رێكخرابوو رایگه‌یاند، مه‌به‌ست له كۆبوونه‌وه‌كه پێشكه‌شكردنی سی ڤی كاندیدانه بۆ ئه‌و پۆستانه‌ی كه له كابینه‌ی نۆیه‌مدا به‌ریانده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێ بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان.
مه‌سرور بارزانی وتیشی: "ئه‌ركی ئێمه پێكهێنانی حكومه‌ته و براده‌رانی یه‌كێتیش پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ن كه پێشتر له‌گه‌ڵ پارتی واژۆیان كردووه".
لای خۆیه‌وه عیماد ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی شاندی یه‌كێتی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌دا رایگه‌یاند، هیوادارن له‌گه‌ڵ پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه، حكومه‌تێكی به‌هێز پێكبهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات.
روونیشی كرده‌وه، وه‌ك یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتنیان هه‌یه و پابه‌ند ده‌بن پێوه‌ی و پێشتریش یه‌كێتی هاوبه‌شێكی راسته‌قینه بووه و ئه‌وه یه‌كه‌م كابینه نییه حزبه‌كه‌یان به‌شداری تێدا ده‌كات.
PM:01:11:17/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4928
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت