پۆلیس داوای خوێن له‌هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر و ئه‌حمه‌د جۆڵا ده‌كات
سێ وێنه‌ی كۆلاجكراو
وێستگه نیوز-
به‌رێوبه‌ری پۆلیسی شاری سلێمانی داوای له‌پارێزگاری سلێمانی هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كرو هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د جۆڵا كرد كه خوێن ببه‌خشن و پاڵپشتی بانكی خوێنی شاری سلێمانی بكه‌ن.
ئه‌مرۆ دووشه‌مه، ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌رێوبه‌ری پۆلیسی شاری سلێمانی سه‌ردانی بانكی خوێنی كرد‌و خوێنی به‌خشی، دواتریش له‌رێگه‌ی میدیاكانه‌وه داوای له هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كرو هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د جۆڵا كرد پاڵپشتی بانكی خوێن بكه‌ن و ئه‌وانیش خوێن ببه‌خشن.
به‌رێوبه‌ری پۆلیسی شاری سلێمانی كاتێك خوێنی به‌خشی هه‌ر خۆی نه‌بوو، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رو پۆلیس بوون ئه‌وانیش به‌هه‌مانشێوه به‌شداربوون له‌خوێن به‌خشینه‌كه‌دا.
PM:12:27:17/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 10096
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت