بهندكراوێكی كورد له پهتی سێداره رزگاری بوو
بەندکراوێکی کورد لە پەتی سێدارە رزگاری بوو
وێستگه نیوز ـ
بەندکراوێکی کورد کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو و بڕیار بوو ئەمڕۆ حوکمەکەی جێبەجێ بکرێت، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لەسێدارە نەدرا.
بەپێی راپۆرتی رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڕیار بوو کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزهیرانی 2019، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی عرفان حەیدەریان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ بکرێت.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە دوایین چرکەکانی جێبەجێ کردنی سزاکە، بنەماڵەی کەسی کوژراو لە ئارمان خۆش بوون و هەربۆیە سزای له سێدارەی ناوبراو جێبەجێ نەکراوە.
عریفان کە ئێستا تەمەنی 27 ساڵە، 10 ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک بە ناوی ئارمان زارعی دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
هــ. ر
AM:10:38:17/06/2019
ئهم بابهته 7492
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت