وێستگه‌ ئه‌جندای‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ مه‌سرور بارزانی‌ بۆ سلێمانی بڵاوده‌كاته‌وه‌

‌مه‌سرو بارزانی‌

وێستگە نیوز -
وابڕیاره‌ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 17/6/2019 مه‌سرور بارزانی‌، ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بگاته‌ سلێمانی‌ و زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ ئه‌نجامبدات.


به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ سایتی‌ وێستگه‌ نیوز، مه‌سرور بارزانی‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و پاشان بۆ نانی‌ نیوه‌رۆ لای‌ محه‌مه‌دی‌ حاجی‌ مه‌حمود سكرتێری‌ حزبی‌ سۆسیالیست خوان ده‌بێتو پاشان سه‌ردانی‌ گردی‌ زه‌رگه‌ته‌ ده‌كات و له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌.

مه‌سرو بارزانی‌ له‌ 12/6/2019 له‌لایه‌ن نیچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕاسپێردرا بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌م.

وێستگه‌ نیوز زانیویه‌تی‌ كه‌ پێناچێت ئه‌مرۆ ناوی‌ كاندیده‌كانی‌ یه‌كێتی‌ و گۆڕان بدرێته‌ مه‌سرور بارزانی‌ چونكه‌ هیچ كام له‌و حزبانه‌ كاندیده‌كانیان یه‌كلانه‌كردۆته‌وه‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ سایتی‌ وێستگه‌ نیوز، ده‌بێت یه‌كێتی‌ و گۆڕان ناوی‌ كاندیده‌كانیان له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌ به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ رووی‌ نه‌داوه‌.

ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌یه‌ سه‌ردانی‌ یه‌كه‌می‌ مه‌سرور بارزانی‌ بۆ سلێمانی‌ وه‌ك كه‌سێكی‌ ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، ئه‌نجامێكی‌ ئه‌وتۆی‌ لێی‌ سه‌وز نه‌بێت چونكه‌ یەکێتی پێشکەشکردنی کاندیدەکانی بەستووەتەوە بە بابەتی پۆستی پارێزگاری کەرکووک. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كان كه‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك نه‌به‌سترێته‌وه‌ به‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌.

هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیش كه‌ ده‌بوو سیڤییه‌كانیان پێشكه‌ش راسپێردراو بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت بكه‌ن، تاوه‌كو ئێستا كاندیده‌كانیان یه‌كلانه‌كردۆته‌وه‌ به‌ بیانووی‌ ئه‌وه‌ی‌ جڤات تاوه‌كو ئێستا كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامنه‌داوه‌.



AM:10:16:17/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 3004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو