ئیسرائیل بهردی بناغهی یهكهیهكی جولهكه نشینی له جۆلان بهناوی ترهمپ دانا
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
بێنیامین ناتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بەردی بناغەی یەکەیەکی جوولەکەنشینی بەناوی "ترەمپ" لە بەرزاییەکانی جۆلان، دانا.
ماڵپەڕی رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرنۆت بڵاویکردووەتەوە، بێنیامین ناتانیاهو بەردی بناغەی یەکەیەکی جوولەکەنشینی بەناوی "ترەمپ" لە بەرزاییەکانی جۆلان، دانا.
ناتانیاهو رایگەیاندووە: "هەموومان دەزانین ئەگەر بوونی ئێمە لێرە لەسەر سنوور لەگەڵ سوریادا نەبووایە لە 10 ساڵی رابردوودا چی روویدەدا".
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل راشیگەیاندووە، "بەردەوام دەبین لە کارەکانمان دژ بە هەوڵەکانی ئێران و لقەکانی حزبوڵڵای لوبنانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوور و سوریا بە گشتی".
حکومەتی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتی بێنیامین ناتانیاهو مانگی ئازاری رابردوو بڕیاریدا بە دروستکردنی یەکەیەکی جوولەکەنشین بەناوی "ترەمپ" وەک رێزلێنان بە دانپێدانانی بە سەروەری ئیسرائیل بە بەرزاییەکانی جۆلان کە ئیسرائیل لە ساڵی 1967 ەوە داگیری کردووە.
هــ. ر
AM:09:06:17/06/2019
ئهم بابهته 1168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت