شه‌وی رابردوو له قه‌ڵادزێ هاوڵاتیەک کوژرا
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو له‌ناو بازاڕی شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 32 ساڵ به برینداری گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه كه به چه‌ك ته‌قه‌ی لێكرابوو، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له ده‌ستدا.
پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "شەوی رابردوو کاتژمێر 11:15 خولەک لە ناو بازاڕی قەڵادزێ هاوڵاتیەک بەناوی (ح . ح . ٲ) لەدایکبووی ساڵی 1988 پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی هەنارۆک بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە لەلایەن کەسێکەوە لەناو بازاڕ بەچەک تەقەی لێکراوە و پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینکەی گیانی لەدەستدا.
راشیگه‌یاندووه، دوایی رووداوەکە دەستبەجێ هێزەکانیان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
هــ. ر
AM:08:46:17/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت