به‌ ڤیدیۆ.. یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم لە هەولێر

‌نەجمەدین کەریم

وێستگه‌ نیوز ـ
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد.

میدكانی نزیك له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ زاری سەرچاوەیەک لە نووسینگەی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکوک بڵاویانكرده‌وه‌، كه‌ "نەجمەدین کەریم گەڕاوەتەوە هەولێر و لە راییکردنی کارەکانی بەردەوامە".

راشیگەیاندووه‌: "سەرجەم ئەو هەواڵانەی باس لە دەستبەسەرکردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم دەکەن، دوورن لە راستییەوە".

هاوكات نه‌جمه‌دین كه‌ریم سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16ی حوزه‌یرانی 2019، سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد.

پێشتر بەشێک لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان و عیراق بڵاویانکردبووەوە، نەجمەدین کەریم لەسەر دۆسییەی گەندەڵی لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپوڵ لە لوبنان دەستبەسەرکراوە و بڕیاریشە رادەستی حکومەتی عیراق بکرێتەوە.

له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017ه‌وه‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك رووی كرده‌ شاری هه‌ولێر و ئێستا له‌وێ نیشته‌جێیه‌.

پێشتریش نه‌جمه‌دین كه‌ریم، رایگه‌یاندبوو، كه‌ نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی داوه‌ته‌ كۆسره‌ت ره‌سووڵ، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ وازهێنانی له‌و حزبه‌.

هــ. ر


PM:01:50:16/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 16580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو