مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له كۆبوونه‌وه‌دایه
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
مەسروور بارزانی، راسپیردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانەکانی بۆ لای لایەنەکانی بەشدار لە کابینەی داهاتوو، بە سەردانی پارتی، براوەی یەکەمی هەڵبژاردن دەستپێدەکات و ئێستا له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی له كۆوبوونه‌وه‌دایه.
مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتژێر 10ی به‌یانی گەیشتە مەکتەبی سیاسی پارتی و کۆبوونەوەکەیان دەستیپێکرد.
ئامانج لە سەردانەکەی مەسروور بارزانی بۆ لای لایەنەکان ئەوەیە کە کارنامەکەی بۆ چوارساڵی داهاتوو بخاتەبەردەم ئەو لایەنانەی لە کابینەی داهاتوو بەشداردەبن.
مه‌سرور بارزانی پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 11ی حوزه‌یرانی 2019، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به 87 ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ناوزه‌د كرا و رۆژی دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ راسپێردرا.
ئه‌مرۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌ستپێكرد و بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه سه‌ردانی شاری سلێمانی بكات و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆببێته‌وه‌و دواتر سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش بكات كه به‌شداریی له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كه‌ن.
AM:10:50:16/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت