ژنێك و مێرمنداڵ به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ خۆیان كوشت

‌خۆکوشتنەکان بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بوون

وێستگه‌ نیوز ـ
ژنێکی لاو لە شاری شنۆ و کوڕێکی مێرمنداڵ لە شاری بۆکان بە هۆی کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ خۆیان هەڵواسیوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌: رۆژی شەممە 15ی حوزه‌یرانی 2019، ژنێکی لاوی خەڵکی ئاوایی گورگاوێی شاری شنۆ، بە هۆی کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ناسنامەی ئەو ژنە تەمەن 20 ساڵە به‌ناوی کیمیا شێخانی راگەیه‌ندراوە، كه‌ دوای دەمقاڵە لەگەڵ هاوسەره‌کەی  گەڕاوەتوە بۆ ماڵی باوکی و لە رێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە مێرمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵی خەڵکی بۆکان، بە ناوی ئەرسەلان  رەحیمی ئێوارەی دوێنێ لە گەڕەکی دامدارانی ئەو شارە، بە هۆی کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هیناوە.

هــ. ر


AM:08:56:16/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 2916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو