هه‌ر 20 خوله‌ك جارێك جگه‌ره عیراقییه‌ك ده‌كوژێت
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسانی عیراق رایانگه‌یاند كه به‌منزیكانه گۆڕانكارییه پێشنیازكراوه‌كان بۆ یاسای جگه‌ره‌كێشان پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق ئاشكرایكردوه كه هه‌موو 20 خوله‌ك جارێك، عیراقییه‌ك به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه گیانله‌ده‌ست ده‌دات.
سامر حلفی، نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان له عیراق پێی وایه كه یاسای ژماره 19ی ساڵی 2012ی جگه‌ره‌كێشان كه تایبه‌ته به بنبڕكردنی جگه‌ره‌كێشان، ناتوانێت ئه‌و دیارده‌یه بنبڕبكات، بۆیه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق دوای پێداچونه‌وه به یاساكه، گه‌یشتوه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ده‌بێت یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه.
حلفی ئاشكرایكردوه كه پێشنیازكراوه له هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌دا زیادكردنی باجیش بگرێته‌وه به جۆرێك هه‌ر پاكه‌ته جگه‌ره‌یه‌ك 500 دیناری بخرێته‌سه‌ر، ئه‌مه جگه‌له قه‌ده‌غه‌كردنی رێكلام بۆ توتن و به‌رهه‌مه‌كانی، به‌وه‌ش ده‌توانرێت ساڵانه 121 ملیۆن دۆلار كۆبكرێته‌وه بۆ به‌رنامه ته‌ندروستییه‌كان خه‌رج بكرێن، ئاشكراشیكرد كه له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا هه‌مواره‌كان پێشكه‌شی په‌رله‌مانی عیراق ده‌كرێت بۆ په‌سه‌ندكردنی.
هاوكات وه‌سیم كه‌یلان، ئه‌ندامی پرۆگرامی بنبڕكردنی توتن و جگه‌ره له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق ئاشكرایكردوه كه به‌پێی ئاماره‌كانی به‌رده‌ستیان هه‌ر 20 خوله‌ك جارێك، عیراقییه‌ك به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه گیانله‌ده‌ست ده‌دات و رۆژانه‌ش له عیراقدا به‌به‌های دوو ملیار دۆلار توتن و به‌رهه‌مه‌كانی له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێن.
وتیشی: نیوه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له‌خوار پێنج ساڵانه‌وه‌یه كێشه‌ی ته‌نگه‌نه‌فه‌سییان هه‌یه، هۆكاره‌كه‌ی جگه‌ره و نێرگه‌له‌یه كه له نزیكیانه‌وه ده‌كێشرێن.
پێشتریش عه‌بدولئه‌میر شمه‌ری، نه‌قیبی پزیشكانی عیراق له 31ی ئایاری رابردوو و له رۆژی جیانیی قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره، ئاشكرایكردبوو كه 40%ی دانشتوانی عیراق جگه‌ره‌كێشن و له‌و رێژه‌یه‌ش 20%ی خوێندكارانی خوێندنگه‌كانن.
به‌گوێره‌ی نوێترین راپۆرتی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیش، ساڵانه به‌هۆی جگه‌ره كێشانه‌وه له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست 6 ملیۆن كه‌س گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن، له‌و ژماره‌یه‌ش جگه‌ره‌كێشی پێشوو ئێستان، به‌ڵام 600 هه‌زاریان جگه‌ره‌كێش نه‌بوون، به‌ڵام كاریگه‌ریی جگه‌ره‌كێشه‌كانیان له‌سه‌ر بووه.
PM:07:26:15/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت