خانمه پزیشكێك به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی به‌جلی ژێره‌وه، له كاره‌كه‌ی بێیه‌شكرا
وێستگه نیوز –
خانمه پزیشكێكی بۆرما رایگه‌یاند كه تانه له بڕیارێكی سه‌ندیكایی ده‌دات كه كاری پزیشكی لێقه‌ده‌غه‌كردووه به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی به جلی ژێره‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
سه‌ندیكای پزیشكان له بۆرما "میانمار" له نامه‌یه‌كدا له رۆژی 3ی حوزه‌یران مۆڵه‌تی كاركردنی ئه‌و خانمه پزیشكه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه به‌پاساوی "شێوازی جلوبه‌رگه‌كانی كه پێچه‌وانه‌ی رۆشنبیری و كلتووره له بۆرما".
نانگ موی سان-ی ته‌مه‌ن 29 ساڵ ماوه‌ی پێنج ساڵ كاری پزیشكی كرد و دواتر له ساڵی 2017دا بوو به نمایشكاری جلوبه‌رگ و وێنه‌كانی به جلی ژێره‌وه و جلی مه‌له له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌و خانمه پزیشكه ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده له ئێستادا كاری پزیشكی ناكه‌م، به‌ڵام خوازیارم له ئاینده‌دا ده‌ستبه‌كاره‌كه‌م بكه‌مه‌وه".
وتیشی: "له كاتی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كانمدا ئه‌و جۆره جلوبه‌رگانه له‌به‌ر ناكه‌م".
نانگ موی سان بڕیاره‌كه‌ی سه‌ندیكای پزیشكانی به "قبوڵنه‌كراو" وه‌سف كرد و ده‌ستوه‌ردانی سه‌ندیكاكه‌ی له "ئازادییه كه‌سییه‌كانی كه په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نییه" ره‌تكرده‌وه.
شاره‌زایانی كۆمه‌ڵگه‌ی بۆرما پێیانوایه كه گه‌نجانی ئه‌و وڵاته شێوازێكی سه‌یر له جلوبه‌رگ له‌به‌ركردن په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، به‌ڵام به خراپی له‌و وێنانه ده‌ڕوانن كه پێیانوایه ئاماژه‌ی سێكسی ئاشكرایان تێدایه.
سه‌رچاوه: RT
PM:07:13:15/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 22108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت