ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید راگه‌یه‌ندراوێكی‌ ئاراسته‌ی‌ رای گشتی كوردستانیان كرد

‌ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید

وێستگه‌ نیوز -
ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی و ئابووری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ به‌ دوو یاداشت سه‌رۆك كۆماری عیراق و سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێم و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ نوێی‌ له‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ ده‌درێن دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵی كوردستان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، جه‌ختیش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ "هه‌رچی روده‌دات له‌ئه‌ستۆی ئه‌و به‌رپرسانه‌یه‌ كه‌ گوێ ناگرن".

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئاراسته‌ی‌ رای گشتی كوردستانیانی‌ كردووه‌ و وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی و ئابووری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ "دیاره‌ دڵسۆز بون بۆ گه‌ل و نیشتمان به‌قسه‌ی بریقه‌دارو و موزایه‌ده‌ی سیاسی بێمانا ناكرێت و له‌هه‌مانكاتدا په‌رده‌پۆشكردنی هه‌ندێ ڕاستی ده‌چێته‌ خانه‌ی خیانه‌ت له‌و ئه‌مانه‌ته‌ی كه‌ هاوڵاتیانی كورد به‌خشیویانه‌ به‌هێزه‌ سیاسیه‌كان".

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید نووسیویه‌تی‌: "نزیكه‌ی مانگێك پێش ئێستا هه‌ندێك هه‌واڵ هه‌بوو سه‌باره‌ت به‌ گرفت دروست كردن بۆ هه‌رێمی كوردستان پشكی بوجه‌ و بابه‌تی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ئیقلیم، دوای كۆمه‌ڵێك مشوره‌ت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم له‌ لێژنه‌ی دارایی و سه‌ردانیكردنی سه‌رۆك كۆمار و موناقه‌شه‌ی بابه‌ته‌كان له‌ 2019/5/13 دو یاداشتم نوسی بۆ سه‌رۆك كۆماری عیراق و سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێم و راسته‌وخۆ سه‌رۆك كۆمارم ئاگادار كرده‌وه‌ له‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ ده‌درێن دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵی كوردستانن".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "له‌ڕێگه‌ی راوێژكار هاوژین عومه‌ر یاداشتم راده‌ست سه‌رۆك كۆمار كرد و یاداشتی دوه‌م له‌ رێگه‌ی عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ ئاراسته‌ی‌  نێچیره‌ڤان بارزانی كرد و بۆ دڵنیابوونیشم وێنه‌یه‌كیم نارد بۆ دكتۆر ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وێنه‌ی سێهه‌مم نارد بۆ فارس سلێڤانی به‌رپرسی كاروباری فراكسیۆنی پارتی له‌ به‌غداد بۆ ئه‌وه‌ی بگات به‌ده‌ستی سه‌رۆكی حكومه‌تی نوێ".

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید ده‌ڵێت: "جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه‌ هه‌رچی روده‌دات له‌ئه‌ستۆی ئه‌و به‌رپرسانه‌یه‌ كه‌ گوێ ناگرن بۆ دڵسۆزییه‌كانی ئێمه‌".

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ "ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئێمه‌ ده‌كه‌وێت راسته‌وخۆ شوێنی تایبه‌تیان لێئاگادار ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌خواش به‌زیاد بێت له‌نێو په‌رله‌مانی فیدراڵدا متمانه‌یه‌كمان هه‌یه‌ كه‌ گوێمان بۆ ده‌گیرێت له‌ زۆرێك له‌ فراكسیۆنه‌كان".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ كورده‌ی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی راپۆرتێك ئاماده‌كراوه‌ و ئه‌مڕۆش بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی فراوان درا كه‌ئه‌ندامانی (چوار) لیژنه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت بۆ بابه‌تی ئه‌و سكاڵایه‌ی كه‌ عیراق تۆماری كردووه‌ له‌سه‌ر توركیا كه‌ من له‌ خاڵی یه‌كه‌می یاداشته‌كه‌م ئاماژه‌م پێداوه‌".

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ "له‌ماوه‌ی داهاتوودا به‌ به‌ڵگه‌ به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌خه‌مه‌رشوو كه‌ ئه‌و سكاڵایه‌ له‌چی پێكهاتووه‌ و چ گرفتیك دروست ده‌كات".

ئەمەش دەقی یاداشتەکەیە بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم.

‎الى/السيد رئيس حكومة الاقليم المحترم

‎ الموضوع /مذكرة

‎لايخفى على سيادتكم بان المطالب المالية لمواطني اقليم كردستان ادرجت في قانون الموازنة الاتحادية بمشاركة الجميع كل حسب مقامه ومسؤلياته المناط به وفي المقابل فقد الزم الاقليم بتسليم (۲٥٠٠٠٠) الف برميل نفط يوميا الى شركة سومو حصرا وقد وجد المرونة الكاملة من قبل المقابل اي الدولة الاتحادية واخذا بنظر الاعتبار الضروف التي يمر بها الاقليم من تراكم الديون الماضية ومبديا مبدأ حسن النية في القانون بان في حالة عدم استطاعة الاقليم تسليم النفط تلتزم الحكومة الاتحادية بدفع مستحقات الاقليم بما فيها رواتب الموظفين وفي حالة عدم التسليم سيتقطع مبلغ الضرر من حصة الاقليم اضافة الى درج رواتب قوات البيشمركة الى موازنة وزارة الدفاع كرقم وهذا يحصل لاول مرة وبذلك تكون رواتب البيشمركة غير قابل للتاويل والتفسير والنقص،ومن هذا المنطلق كنا نأمل من حكومة الاقليم ان يخطو نفس خطوة الحكومة الاتحادية ويقابل حسن النية باحسن منها ويسلم النفط المحدد في القانون وبذلك سينتهي فصول عدم الثقة بين الحكومتين وباليقين فان تسليم هذا الكمية مقابل حصة الاقليم كان في مصلحة حكومة الاقليم بالامتياز،لكن مع الاسف الشديد فان حكومة الاقليم لم يخطو خطوة بالاتجاه الصحيح ولم يسلم النفط وبهذا فقد باءت الحكومة الاتحادية والبرلمان واللجنةالمالية بشكل خاص بخيبة امل نتيجة عدم مبادرة الاقليم بتسليم النفط لذا ومن الضروري ان نحاول جميعا وبشتي الاتجاهات واستثمار جميع علاقاتنا لعدم العودة للمربع الاول وخلق جو آمن للمظفين لاستلام مرتباتهم على الاقل خلال العام ،لذلك لا أخفيكم بان ردة الشارع العراقي وبعض الاحزاب السياسية منفعلة اكثر من اللازم ويحاول جهد الامكان ان يعرقل مساعي الطرفين واليكم بعض هذه العراقيل:

‎١-التقى وفد برلماني من الطائفة السنية بما فيهم اعضاء اللجنة المالية بمسؤلين اتراك في الهرم الاعلى لقيادة حزب العدالة والتنمية ومسؤليين حكوميين بارزيين ومتنفذيين وطرحوا موضوع وقف تصدير النفط اقليم كردستان من قبل تركيا وكان الجواب صادما لنا حيث صرحوا بان الحكومة العراقية لم يكن جادا بطرح هذا الموضوع كلما هنالك ان الحكومة العراقية طرحت هذه المسألة من قبل سفراء او قناصل تركيا العاملة لدى العراق واذا كان العراق جادا فان تركيا مستعدة لوقف تصدير نفط اقليم كردستان شريطة ان توقف السلطات العراقية الدعوة المقامة ضد تركيا والتي تطلب تعويضات بحدود (٢٦) مليار دولار امريكي


‎٢- محاولة من قبل بعض الكتل السياسية المتمثلة في اللجنة المالية بازياد مبلغ الضرر الناجم من عدم تسليم النفط واضافته الى الاضرار الكلية مثل ايرادات المنافذ الحدودية والضرائب حتى يتم استقطاع المبلغ من حصة الاقليم وبذلك يؤدي الى تقليل المبلغ المخصص الى الرواتب لموضفي اقليم كردستان.


‎٣-مطالبة بعض اعضاء اللجنة المالية البيانات المدققة من قبل الحكومة الاتحادية في عهد السيد حيدر العبادي لموضفي اقليم كردستان واحتساب مبلغ الرواتب وتوزيعه على هذا الاساس .

‎٤- احتساب مبلغ القروض المتراكمة للبنوك العراقية على الاقليم واستقطاع جزء من استحقاقات الاقليم لاستفاء مبلغ تلك القروض.


‎٥- استضافة وزير النفط الاتحادي لمعرفة البيانات الدقيقة حول استخراج وتصدير النفط من قبل الاقليم عن طريق ميناء جيهان التركي او عن طريق صهاريج واحتساب مبالغها واحتسابها على الاقليم كايرادات .


‎٦- استضافة مدير هيئة المنافذ الحدودية وهيئة الكمارك لايجاد حل لالزام الاقليم بتطبيق التزاماتها بالتعرفة الكمركية والروزنامة الزراعية ودعم المنتوج المحلي.


‎٧-هناك اقتراح من قبل بعض الكتل السياسية بان في حالة عدم التزام حكومة الاقليم بتسليم بيانات دقيقة حول عدد موضفيها سيباشر الحكومة الاتحادية التعامل مع المحافضات اسوة بباقي العراق.


احمدی حاجی رەشید
2019\6\15



PM:06:16:15/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 7268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت