سه‌در هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌بادی بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ده‌دات

‌حەیدەر عەبادی

وێستگه‌ نیوز ـ

موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر ئه‌نجامداوه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت به‌مه‌رجێك داواكارییه‌كانی جێبه‌جێ بكات.

غالب شابەندەر، لێكۆڵەری سیاسی بۆ ماڵپەری مۆنیتەری ئەمریكی تەئكیدی كردەوە لەبوونی رێكەوتن لەنێوان موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر و حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر بەمەبەستی گێڕانەوەی عەبادی بۆ سەرۆكایەتی حكومەت.

شابەندەر ئاماژەی بەوەشداوە: لەئێستادا لێكتێگەیشتن هەیە كەدەگاتە ئاستی رێكەوتنی رانەگەیەندراو لەنێوان عەبادی و سەدر كەناوبراو لەرابردوودا پشتیوانی عادل عەبدولمەهدی كردووە بەمەبەستی گێڕانەوەی حەیدەر عەبادی بۆ سەرۆكایەتی حكومەت بەو مەرجەی داواكارییەكانی سەدر جێبەجێ بكات بۆ بەجێهێشتنی پۆستەكانی لەحزبی دەعوەی ئیسلامی.

چه‌ند جارێكه‌ میدیا عیراقی و جیهانییه‌كان هه‌واڵی ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ تا ئێستا عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ له‌ پڕكردنه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی و دانانی وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆ كه‌ دوو پۆستی سیادین.

هــ. ر


PM:01:54:15/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 2408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت