سێ موشه‌ك ئاڕاسته‌ی بنكه‌یه‌كی هێزەكانی ئەمریكا لەسەڵاحەدین كرا


وێستگه‌ نیوز ـ
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردووە كە سێ مووشەك ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین كراوە كە بەشێكی هێزەكانی ئەمریكایی لێ جێگیركراوە.

شانەكە ئاماژەی بەوەداوە بەهۆی پەلامارەكەوە ئاگر لەپوش و پەڵاشی ناو بنكەكە كەوتوه‌تەوە، بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی دیكەی شانەی ناوبراو هێزێكی فەرماندەیی پرۆسە سەربازییەكانی نەینەوا بەهەماهەنگی فەرماندەیی پرۆسەكانی جزیرە و بەهاوكاری حەشدی شەعبی و هێزی ئاسمانی، ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشیان لەخۆرئاوای عیراق ئەنجامداوە و بە هۆیەوە 28 مۆڵگە و هه‌شت تونێل وێران كراون و 13 بۆمبیش دۆزراونەتەوە.

هــ. ر


PM:12:25:15/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 3632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو