یه‌كێتی شاندێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی پێكده‌هێنێت


وێستگه‌ نیوز ـ

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ چه‌ند پرسێك و كۆده‌بێته‌وه‌ به‌پێی میدیاكانی ئه‌و حزبه‌كه‌ش بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ پرسی كه‌ركوكه‌.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15ی حوزه‌یرانی 2019، میدیاكانی یه‌كێتی بڵاویانكرده‌وه‌، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌، كه‌ گرنگترینیان پرسی پارێزگاری كه‌ركوكه‌.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆشدا، باس له‌ پێكهێنانی شاندێك ده‌كرێت، بۆ به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی و وه‌فدی یاوه‌ری، كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ، له‌باره‌ی پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌وه‌ سه‌ردانی یه‌كێتی بكات.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە میدیاكانی نزیك له‌ پارتی راگه‌یاندووه‌: تەوەرێكی سەرەكی كۆبوونەوەكەی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی پرسی پارێزگاری كەركوكە.

وتیشی: "بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك لەگەڵ پارتی قسە كراوە ‌و ئومێدێك بۆ چارەسەربوونی پرسەکە هەیە".

ئەو بەرپرسەی یەكێتی بەدووری زانی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی باس لە پۆستەكانی یەكێتی بكرێت لە حكومەتی ئایندە ‌و وتی "پۆستەكانی یەكێتی لە حكومەتی داهاتوو بە دەنگدان ‌و لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكلایی دەكرێتەوە".

یەكێتی ‌و پارتی تاوەكو ئێستا چەند رێككەوتنێك لەنێوانیاندا هەیە، بەڵام هێشتا لەسەر پرسی پۆستی پارێزگاری كەركوك نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی.


AM:10:59:15/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 4440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو