ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ وه‌رده‌گرن


وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشکردنی مووچە خێراتر دەکات و هەفتەی داهاتووش چەندین وەزارەت مووچه‌ وه‌رده‌گرن.


سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: هه‌فته‌ی داهاتوو بەغدا بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و وەزارەتی داراییش دابەشکردنی مووچە خێرا دەکات.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: "هەفتەی داهاتوو مووچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی داد و  خوێندنی باڵا و ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش و چەند وەزارەتێکی دیکەش دابەشدەکرێت".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "پێش 23ی ئەم مانگە مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت به‌ مووچه‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نیشه‌وه‌".

هــ. ر


PM:05:41:14/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 19508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو