سه‌در داوا لە هه‌شت كه‌سایه‌تیی ره‌وته‌كه‌ی ده‌كات خۆیان راده‌ست بكه‌ن
موقته‌دا سه‌در
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در هه‌شت كه‌سایه‌تیی ناو ره‌وته‌كه‌ی بانگهێشت ده‌كات بچنه به‌رده‌م لیژنه‌ی گه‌نده‌ڵی و خۆیان راده‌ست بكه‌ن.
لاپه‌ڕه‌ی ساڵح محه‌مه‌د عیراقی كه سه‌ربه موقته‌دا سه‌در-ی رابه‌ری ره‌وتی سه‌دره، ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی سه‌دری بڵاوكردوه‌ته‌وه و داوای له‌و هه‌شت كه‌سه كردوه له ماوه‌ی سێ رۆژدا خۆیان راده‌ستی لیژنه‌ی كۆكردنه‌وه و به‌دواداچونی راستییه‌كان بكه‌ن كه تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵی.
لاپه‌ڕه‌كه ناوی ئه‌و هه‌شت كه‌سه‌شی هێناوه كه ئه‌مانه‌ن: حسێن سه‌عید ئه‌بو عه‌باس، نه‌زیر ئه‌بو جه‌عفه‌ر، شێح ئه‌حمه‌د عقێلی، شێخ محه‌مه‌د كنانی، عه‌بد ئه‌بو زه‌هره، ناجی مه‌ریانی، ئه‌بوحسێن محه‌مه‌داوی، شێخ ئه‌حمه‌د فه‌رتوسی.
لاپه‌ڕه‌كه‌ی سه‌ربه ره‌وتی سه‌در راشیگه‌یاندوه كه دوای ئاماده‌بونیان له‌به‌رجه‌م لیژنه‌كه، هه‌ریه‌ك له‌و كه‌سایه‌تییانه ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت بێ‌تاوانن، ئه‌ستۆ پاك ده‌كرێن.
PM:04:15:14/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت