تره‌مپ له تویته‌ره‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وته‌بێژی كوشكی سپیی راگه‌یاند
سارە و ترەمپ
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ساره سانده‌رز، وته‌بێژی كۆشكی سپی پۆسته‌كه‌ی جێده‌هێڵێـ و ده‌ستله‌كار ده‌كێشێته‌وه.
له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه له كۆتایی مانگی حوزه‌یران ساره سانده‌رز، وته‌بێژی كۆشكی سپی ده‌گه‌ڕێته‌وه ولایه‌ته‌كه‌ی خۆی بۆ ئه‌ركسۆنا.
تره‌مپ، ساره سانده‌رز-ی به جه‌نگاوه‌ر وه‌سفكردوه و وتویه‌تی: "ساره كه‌سایه‌تییه‌كی تایبه‌ت بووه و جه‌نگاوه‌ره و هه‌موشمان جه‌نگاوه‌رین و ده‌شبێت جه‌نگاوه‌ر بین"، به‌ڵام تره‌مپ ئاشكرای نه‌كردوه كه كێ جێگه‌ی ساره ده‌گرێته‌وه.
هاوكات ساره سانده‌رز رایگه‌یاندوه كه وازهێنانی له‌و پۆستكه‌ی، شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه و هه‌لی ژیانیشیه‌تی، چونكه ده‌یه‌وێت كاتی زیاتر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی به‌سه‌ر به‌رێت.
سانده‌رز ته‌مه‌نی 36 ساڵه و یه‌كێك بووه له داكۆكیكاره سه‌ر سه‌خته‌كان له تره‌مپ و جارێكیان له لێدوانێكدا وتویه‌تی: "ئیراده‌ی خوا وایكردوه كه تره‌مپ ببێت به سه‌رۆك".
دوای راگه‌یاندنه‌كه‌ی تره‌مپیش بۆ دورخستنه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی، ساره هیچ دڵسۆزییه‌كی بۆ تره‌مپ كه‌منه‌بوه‌ته‌وه و وتویه‌تی كه هه‌ر به یه‌كێك له به‌رگریكاره دڵسۆزه‌كان بۆ دۆناڵد تره‌مپ ده‌مێنێته‌وه.
ساره له مانگی ته‌مموزی 2017، شوێنی شۆن سپایسه‌ر-ی وته‌بێژی كۆشكی سپیی گرته‌وه و هه‌میشه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ میدیاكاندا گرژ بووه و وته‌كانی تره‌مپی وتوه‌ته‌وه كه میدیاكانی به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو تۆمه‌تبار ده‌كرد.
ساره به به‌راورد به وته‌بێژه‌كانی دیكه‌ی كۆشكی سپی، زۆر كه‌م كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی ساز ده‌كرد و دوا كۆنگره‌ش بۆ میدیاكانی سازكرد له كۆتایی مانگی ئازاری رابردودا بووه.
PM:03:44:14/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3064
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت