ئێران وێنه‌ی رزگاركراوانی كه‌شتییه‌كه‌ی كه‌نداوی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
میدیاكانی ئێران وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌س له تاقمی كه‌شتیی نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌كه‌ی كه‌نداوی عومانی بڵاوكرده‌وه كه رۆژی پێنجشه‌ممه هێرشكرایه‌سه‌ری و به‌شێكی ئاگری تێبه‌ربوو.
ئاژانسی ته‌نسیمی ئێران دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كان ئاشكرایكدوه كه ده‌سته‌ی ده‌ریاوانیی وڵاته‌كه‌ی 23 ده‌ریاوانی له‌سه‌ر كه‌شتیی فرۆنت ئاڵتیر رزگاركردوه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه 11 له‌و رزگاركراوانه روسین و 11ی دیكه‌ش فلیپینی و یه‌كێكیشیان خه‌ڵكی جۆرجیایه و سه‌رجه‌میشیان سه‌لامه‌تن.
رۆژی پێنجشه‌ممه 13ی حوزه‌یرانی 2019 له كه‌نداوی عومان دوو كه‌شتی نه‌وتی زه‌به‌لاح رووبه‌ڕووی هێرش بوونه‌وه و به‌رپرسانی عومانیش رایانگه‌یاند: كه‌شتییه‌كان داوای به‌هاناوه‌چوونیان كردووه و یه‌كێكیان نزیكه له نقوومبوون، ئه‌و دیكه‌شیان گڕیگرتووه و ئه‌مریكاش رایگه‌یاند كه ئاگاداری هێرشی سه‌ر كه‌شتییه‌كانن له كه‌نداوی عومان.
ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، ئێرانی به هێرشكردنه‌سه‌ر ئه‌و دوو كه‌شتییه تۆمه‌تبار كردوه و ئێرانیش تۆمه‌ته‌كان ره‌تده‌كاته‌وه.
هێرشی سه‌ر كه‌شتییه‌كانیش بووه‌هۆی به‌رزبوونه‌وه نرخی نه‌وتی برێنت به رێژه‌ی له 4 % و له 59 دۆلاره‌وه گه‌یشته 62 دۆلار.
AM:11:55:14/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت