پۆمپیۆ: ئێران له پشت هێرشی سه‌ر كه‌شتییه‌کانی كه‌نداوی عومانه‌وه‌یه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
وێستگه نیوز –
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامی ئێران له پشت هێرشكردنه‌سه‌ر دوو نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌كه‌ی كه‌نداوی عومانه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ی حوزه‌یرانی 2019 مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا وتی: "به‌گوێره‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ئێران له پشت هێرشه‌كانی سه‌ر دوو كه‌شتییه نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌كه‌ی كه‌نداوی عومانه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به پشتبه‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان و جۆری چه‌كی به‌كارهاتوو له هێرشه‌كان، ئه‌مریكا گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئێران له پشت ئه‌و كاره‌وه‌یه و به‌شێكه له هه‌ڵمه‌تی زیادكردنی بارگرژییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا.
پۆمپیۆ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندی و هاوپه‌یمانه‌كانی و بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی مه‌ترسییه‌كانی ئێران ده‌كات.
وتیشی: "تاران كارله‌سه‌ر په‌كخستنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی گه‌رووی هورمزه‌وه ده‌كات ".
دووپاتیشیكرده‌وه كه واشنتۆن كارده‌كات له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵێنه‌كانی ده‌رباره‌ی جه‌نگ له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ی حوزه‌یرانی 2019 له كه‌نداوی عومان نزیك سنووره ئاوییه‌كانی ئێران هێرش كرایه‌سه‌ر هه‌ردوو نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌ی "كوكوكا كاریدجس" و "فرانت ئه‌لتێر" كه له ئیماراته‌وه نه‌وتیان بۆ وڵاتی ژاپۆن ده‌گواسته‌وه.
هێرشی سه‌ر كه‌شتییه‌كان بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه نرخی نه‌وتی برێنت به رێژه‌ی له 4 % به‌رزبووه‌وه و له 59 دۆلاره‌وه گه‌یشته 62 دۆلار.
PM:10:08:13/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت