عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
بڕیاره سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و یه‌كێك له ته‌وه‌ری كۆبونه‌وه‌كانیش تاوتوێكردنی كێشه ههڵپهسێدراوهكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ی حوزه‌یرانی 2019، رێبوار بابكه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌م نزیكانه عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی شاری هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی راسپێدراو بۆپێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و مه‌سعود بارزانی كۆببێته‌وه.
وتیشی: "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و مه‌له‌فی كه‌ركوك و نه‌وت و بودجه گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت".
لای خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی هه‌ولێر ناكات، به‌ڵكو ئه‌گه‌ری زۆره رۆژی شه‌ممه 15ی حوزه‌یرانی 2019، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی شاری هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ بڕیار به‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستان كۆ ببێته‌وه.
راشیگه‌یاند: سه‌ردانه‌كه هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت بۆ نزیككردنه‌وه‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌كردنی كردنی كێشه‌كانیان.
PM:12:39:13/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت