هۆشیار عەبدوڵا: نابێت گۆڕان میدیاکەی لەگەڵ خۆی بباتە دەسەڵاتەوە
هۆشیار عه‌بدوڵا
وێستگه نیوز ـ
هۆشیار عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، نابێت بزووتنه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا میدیاكه‌شی به‌رێته ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت روو له خه‌ڵك و پشت له ده‌سه‌ڵات بێت.
هۆشیار عه‌بدوڵا، له هەژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویتەر تویتێکی كورتی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "ئەگەر بپرسن گۆڕان بە یەک وشە پێناسە بکە دەڵێم (رەخنە)".
هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شی نووسیووه: "حزبێک ئەوە شوناسی بێ ناکرێت رەخنەی تیادا بنێژرێت، بەشداریکردن لە حکومەت نابێت یەکسان بێت بە بێدەنگی لە بەدکاری".
ده‌شڵێت: "گۆڕان نابێت میدیاکەی لەگەڵ خۆیدا بباتە دەسەڵاتەوە، دەبێ میدیاکەی روو لە خەڵک و پشت لە دەسەڵات و رەخنەگر بێ بەسەر گۆڕانیشەوە".
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه خاوه‌نی 12 كورسیه له په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریداوه به‌شداری له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بكات، هاوكات به وته‌ی به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شداری له حكومه‌ت ده‌كه‌ن نابێت پێیه‌كیان له ناو حكومه‌ت و پێیه‌كه‌ی تریان ئۆپۆزسیۆن بێت.
هــ. ر
PM:11:36:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2880
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت