داهاتی گه‌شتیاری سلێمانی له‌ رۆژانی جه‌ژن ئاشكرا كرا

‌هاوینەهەواری دوکان.. فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاشکرای كرد، كه‌ بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە نزیکەی 103 هەزار گەشتیار روویانکردوه‌تە پارێزگاکە و داهاتیشیان نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار بووە.


ئارام شوانی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە نزیکەی 103 هەزار گەشتیار روویان لە پارێزگاکە کردوەو داهاتیشیان نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار بووە کە راستەوخۆ چووەتە بازاڕەوە.

له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ی ساڵی رابوردوو بۆ جەژنی رەمەزان نزیکەی 113 هەزار گەشتیار روویانکردە سلێمانی، شوانی روونیکردەوە: هەرچەنده ئەمساڵیش گەشتیاری باش هاتنە پارێزگای سلێمانی، بەڵام کەمبوونەوەی ئەو گەشتیارانەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو کەسانە چوونەتە وڵاتێکی دیکە ئەوەش حاڵەتێکی ئاساییە.

هــ. ر


PM:05:57:12/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو