عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: به سه‌دان ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی كورد تائێستاش بۆ موچه‌كانیان ده‌چنه‌وه كه‌ركوك
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند كه له‌دوای روداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه، چه‌ندین پۆستی ئه‌منی و ئیداری له كه‌ركوك له ده‌ست كورد سه‌ندراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاشكرایكرد كه به سه‌دان ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ند هێشتا موچه‌كانیان له كه‌ركوك وه‌رده‌گرن.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی وێستگه نیوز سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا تاچه‌ند راسته ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی كه له پۆلیسی كه‌ركوك سه‌ربه پارتی دیموكراتی كوردستانن گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه‌ركوك یان بۆ وه‌رگرتنی موچه‌كانیان ده‌چنه‌وه كه‌ركوك، عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك، رایگه‌یاند: راسته..تائێستاش به سه‌دان كارمه‌ندی پۆلیس و ئاسایش موچه‌ی خۆیان له كه‌ركوك وه‌رده‌گرن و هه‌ندێكیشیان هه‌ن كه له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا شاره‌كه‌یان جێنه‌هێشتووه و هه‌ر له‌وێ ماوه‌نه‌ته‌وه.
له ژماره‌ی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی ئاژانس، ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له فراكسیۆنی یه‌كێتی ناو لیستی برایه‌تی رایگه‌یاندبوو كه "رۆژانه نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌بینم له پرسه‌كاندا به‌شداری ده‌كات و له‌ناو خه‌ڵكدایه، كادره‌كانی پارتی له زۆر فه‌رمانگه ماون و كارده‌كه‌ن، یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و موچه‌كانیان ورده‌گرن".
وتیشی "به ئاشكرا ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌م: به چه‌ند رۆژێك دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایه‌ن كه‌ریم سنجاری، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌نده و لیوا هه‌ڵۆ، كه له‌وكاته‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركوك بوو، ئاگاداركراینه‌وه كه كۆبونه‌وه‌یه‌ك به‌و ئه‌فسه‌رانه بكه‌ین كه دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركوكه‌وه هاتوون."
وتشی: پێمان راگه‌یه‌ندرابوو كه به‌و ئه‌فسه‌رانه بڵێن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان، چونكه هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا له‌وباره‌یه‌وه كرابوو كه ئه‌و ئه‌فسه‌رانه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه كه‌ركوك.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا، عه‌مید سه‌رحه‌د وتی: "ئێمه‌ش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پۆلیسی هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌مان به سه‌دان ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ند كرد و پێمان وتن كه له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌ركوك و بچنه‌وه سه‌ر كاره‌كانی خۆیان، ئه‌وه‌ی ده‌ڕواته‌وه با بڕواته‌وه، ئه‌وه‌ش كه ناڕواته‌وه، خۆی سه‌رپشكه."
عه‌مید سه‌رحه‌د ئاشكرایكرد كه دوای ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه سه‌دان ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و راسپارده‌یه گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌ركوك، به‌ڵام زۆربه‌یان نه‌خرانه‌وه سه‌ر كاره‌كانی خۆیان، ئێستا ئه‌وانه‌ی كه له پله‌ی موقه‌ده‌م و عه‌قیددابوون، له مانگێكدا دوو رۆژ ده‌چنه كه‌ركوك و موچه‌كانیان وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له پله‌ی مولازم تا رائید بوون، خرانه‌وه سه‌ر كاره‌كانی خۆیان، ئه‌وانه‌ش كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه خه‌ڵكی پارتین و بگره پله‌ی حزبیشیان له‌ناو پارتیدا هه‌یه، گه‌ڕانه‌وه‌شیان له‌سه‌ر راسپارده و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌ولێر و به‌غدا بووه كه له‌وكاته‌دا هه‌ماهه‌نگییه‌كه كراوه، بۆیه ئه‌و كه‌سانه له‌خۆیانه‌وه نه‌ڕۆشتوه‌نه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك.
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك ئاشكرایكرد كه له‌دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه چه‌ندین گۆڕانكاری له كه‌ركوك رویداوه و زیاتر له 23 پۆست كه به‌ده‌ست پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه بوون ئێستا له‌لایه‌ن عه‌ره‌ب و توركمان و هه‌ندێكیشی له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه پڕكراونه‌ته‌وه كه زۆربه‌یان پۆستی گرنگ بوون.
وتیشی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هه‌واڵگریی پۆلیس و ئاسایشی نیشتمانی و كاروباری ناوخۆی پۆلیس و قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركوك و پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان، له‌و پۆسته گرنگانه بوون كه بڕبڕه‌ی پشتی پۆلیسی كه‌ركوك بوون به‌ده‌ست كورده‌وه نه‌ماون، ئێستاش كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیان به‌ده‌ست پێكهاته‌كانی دیكه‌وه‌ن، بێگومان كاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منی هه‌بووه، چونكه پێشتر ئه‌و پۆستانه كه‌سانی چالاكی تێدابوون و شه‌و و رۆژیان خستبووه سه‌ر یه‌ك بۆ پاراستنی ئاسایشی كه‌ركوك.
وتیشی له پۆسته‌كانی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه رۆڵی گه‌وره‌ی خۆی گێڕاوه ده‌یان حاڵه‌تی نادیاریان له كوشتنی خه‌ڵكی عه‌شایه‌ر و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن ئاشكراكردوه و توانیویانه دركی پێ بكه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد كه له‌پێش روداوه‌كانی كه‌ركوك، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هه‌واڵگریی پۆلیس و ئاسایشی نیشتمانی و كاروباری ناوخۆ و قه‌زا و ناحییه‌كان ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای كه‌ركوك بوون، بۆیه نه‌مانی كورد له‌و پۆستانه‌دا كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر دۆخه‌كه هه‌یه.
سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستای كه‌ركوك، عه‌مید سه‌رحه‌د قادر وتی: راسته داعش له رووی سه‌ربازییه‌وه تێكشكاوه، به‌ڵام له‌ڕووی راگه‌یاندن و فكر و سیاسیه‌وه هه‌ر ماون و سنورێكی به‌رفراوانیان له حه‌مرین تا ره‌بیعه و سنوری سوریا به‌ده‌سته‌وه‌یه و به ئاشكرا باره‌گایان هه‌یه و جموجوڵ ده‌كه‌ن و كه‌م رۆژیش هه‌یه له سنوری حه‌ویجه و ناحیه‌ی عه‌باسی و زاب به بۆمبی چێنراو یان هێرش، په‌لاماری هێزه ئه‌منییه‌كان نه‌ده‌ن، ئه‌و چوتیارانه‌ش كه زه‌كاتیان پێنه‌داون له سنوری ئه‌واندان، ده‌غڵودانه‌كه‌یان سوتاندون.
هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی عیراقیش باش ده‌زانن كه داعش له سنوره‌كه‌دا ماون و خۆیان رێكده‌خه‌نه‌وه تا له ئایینده‌دا كار و چالاكی ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا هیچ ئه‌فسه‌رێكی كوردی كه‌ركوك له كۆلێژی پۆلیسی به‌غدا وه‌رده‌گیرێت، عه‌مید سه‌رحه‌د رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه له‌دوای ساڵی 2006ه‌وه هیچ ئه‌فسه‌رێكی كوردی كه‌ركوك به‌پله‌ی مولازم له كۆلێژی پۆلیسی به‌غدا وه‌رنه‌گیراوه تا بگه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركوك، هه‌موو ساڵێك دوو وه‌جبه ئه‌فسه‌ر له به‌غدا ده‌رده‌چن و دێنه كه‌ركوك، به‌ڵام هیچ كوردێكیان تێدا نییه، به‌ڵكو عه‌ره‌ب و توركمان و سوننه و شیعه‌ن، ئه‌گه‌ر به تاك و ته‌را كوردێكیان تێدا بێت، ئه‌وا بۆ پۆلیسی كه‌ركوك ناگوازرێنه‌وه به‌ڵكو به‌سه‌ر شوێنه‌كانی دیكه‌دا دابه‌ش ده‌كرێن و له كه‌ركوك دانانرێن.
عه‌مید سه‌رحه‌د پرسیاری ئه‌وه‌شیكرد كه "بۆچی حكومه‌تی هه‌رێم بیرێك له‌و كه‌ركوكه ناكاته‌وه كه ناونراوه قودس و دڵی كوردستان به‌داخه‌وه كه ئێستا ئه‌وه حاڵیه‌تی، بۆچی حكومه‌تی هه‌رێم كار بۆ ئه‌وه ناكات ئه‌فسه‌ر به پله‌ی مولازم له كه‌ركوك له ئاستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كاندا دابنێت، چونكه ئه‌و ئه‌فسه‌ره كوردانه‌ی ئێستا له كه‌ركوك هه‌ن ئه‌فسه‌ره پله به‌رزه‌كانن، ئه‌وانه چه‌ند ساڵێكی دیكه خانه‌نشین ده‌بن، ئه‌گه‌ر وا بڕوات دوای ئه‌و ئه‌فسه‌رانه به‌ده‌گمه‌ن رێكده‌كه‌وێت ئه‌فسه‌رێكی كورد له پۆلیسی كه‌ركودا هه‌بێت.
وتیشی: ئه‌و ئه‌فسه‌ره كوردانه‌ی كه له كه‌ركوك بوون، سه‌رجه‌میان پله به‌رزن و ده‌رچوی خولی ساڵی 2003ن كه ئێستا پله‌یان بوه‌ته موقه‌ده‌م، بۆیه ئێستا كه‌ركوك ئه‌فسه‌ری كوردی به پله‌ی نزم واته مولازم تێدا نییه كه بتوانن له بنكه‌كانی پۆلیس كاروباری هاوڵاتیان رایی بكه‌ن و له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ئاماده بن، به‌ڵكو ئه‌وانه هه‌موو له به‌غداوه ره‌وانه ده‌كرێن.
به‌وته‌ی عه‌مید سه‌رحه‌د، ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكدا ئه‌فسه‌ری كورد له كۆلێژی پۆلیسی به‌غدا وه‌ربگیرێت، خه‌ڵكی كه‌ركوك ناچن، چونكه رێگریی زۆریان بۆ دروست ده‌كه‌ن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و ژماره كورده‌ی كه له‌و كۆلێژه وه‌رده‌گیرێت، رێژه‌كه‌ی له‌چاو پێكهاته‌كانی دیكه زۆر كه‌مه، كه‌چی له‌به‌رامبه‌ریشدا له كۆلێژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی دیكه وه‌رده‌گیرێن و دواتر ره‌وانه‌ی ناو سوپای عیراق و پۆلیسی فیدڕاڵی و هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه ده‌كرێنه‌وه.
PM:04:06:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 8712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت