هاوڵاتیه‌ك له‌سه‌ر ماتۆڕسكیله‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز –
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 46 ساڵ له‌سه‌ر ماتۆڕسكیله‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا و به‌پێی توێكاری پزیشكی به‌هۆی جه‌ڵده‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، موقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه "نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 12ی حوزه‌یرانی 2019 له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی عومه‌ر محه‌مه‌د ره‌شید له‌دایكبووی 1973 له‌سه‌ر ماتۆڕسكێله‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا".
موقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال قدووری ده‌ڵێت: "دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس مه‌فره‌زه‌كانی 104ی كه‌لار ته‌رمه‌كه‌یان گه‌یانده به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان راشیگه‌یاند كه "دوای توێكاری له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه به‌پێی ڕاپۆرتی پزیشكی ناوبراو به‌هۆی جه‌ڵده‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه".
PM:03:46:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت