به‌ڤیدیۆ..گۆڕێك دەکرێت به فولكه
وێستگه نیوزـ
هێشتنه‌وه‌ی گۆڕێك له ناوه‌ڕاستی شه‌قامێكی ئوردن، بوه مایه‌ی مشت‌ومڕ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه كه‌سوكاری مردوه‌كه نایانه‌وێت گۆڕه‌كه لابده‌ن.
شه‌قامه‌كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی به‌هام له خۆرئاوای پارێزگای ئیربد له باكوری ئوردن و له ساڵانی 1960ی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه له‌و ناوچه‌یه‌دایه، به‌ڵام دوای چاكسازی و فراوانكردنی ناوچه‌كه گۆڕه‌كه به‌ر جاده كه‌وتوه.
له‌كاتی كاركردندا به‌ڵێنده‌ر و كۆمپانیای جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه نه‌یتوانیوه ده‌ستكاریی گۆڕه‌كه بكات، بۆیه وه‌ك خۆی گۆڕه‌كه‌ی له ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كه‌دا هێشتوه‌ته‌وه و وه‌ك فولكه‌ی لێكردوه.
دوای نانه‌وه‌ی مشت‌ومڕ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، سه‌رۆكی چاره‌وانیی ناوچه‌كه رایگه‌یاندوه كه كه‌سوكاری مردوه‌كه ره‌تیانكردوه گۆڕه‌كه بگوازنه‌وه، هه‌ربۆیه داوای له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی ئوردن كردوه چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزنه‌وه.
AM:11:36:12/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 7552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت