پێشبینی که‌شناسیی هەرێم بۆ پله‌ی گه‌رمای سبه‌ینێ


وێستگه‌ نیوز-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كات سبه‌بینێ پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك دابه‌زن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه‌ كه‌ سبەینێ چوارشه‌ممه‌ 12ی حوزەیرانی 2019، پێشبینی‌ دەکرێت پلەکانی‌ گەرما 1 تا 3 پلە دابەزێت.

سه‌باره‌ت بڕی بارانبارین له‌ ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردووی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ی حوزەیرانی 2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایگه‌یاندوه‌ كه‌ زۆرترین له‌ ناوچه‌ی مێرگه‌سور بوه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی 1 ملم بووه‌، له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ش به‌مجۆره‌ بوه‌:

سلێمانی‌ 0.8 ملم 

بارزان 0.4 ملم

حاجی‌ ئەمەران 0.2 ملم

هەڵشۆ 0.6 ملم

سۆران 0.6 ملم

مێرگەسۆر 1.0 ملم


PM:11:08:11/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 3912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو