نوسینگه‌ی قه‌یرانه‌كانی گه‌رمیان راپۆرتێكی له‌سه‌ر روداوه‌كانی ئاگر كه‌وتنه‌وه بڵاوكرده‌وه
وێنە..ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان، لقی گه‌رمیان راپۆرتی سه‌ره‌تایی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه رایگهیاندكه ڕێژه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان به‌به‌راورد به‌ساڵی ڕابردوو زیادیكردووه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌بوونی هۆكاری تر له پشتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانه‌وه به‌هێز ده‌كات.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سنوری پارێزگای دیاله‌ی عیراقدایه و گه‌رمترین ناوچه‌ی كوردستانه و به‌هۆی وه‌رزی پڕ بارانی ئه‌مساڵیشه‌وه ساڵێكی پڕ پیت وپوش وپاوان ده‌گوزه‌رێنێت و بۆ هۆكاری تری شاراوه ز ته‌واوی ناوچه‌كانی گه‌رمیان ڕۆژانه له‌گه‌ڵ ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا ڕوبهڕون، به‌جۆرێك ته‌نیا له‌مانگی ئایاری 2019، 250 ئاگر له كێڵگهكشتوكاڵی و ڕووبه‌ره به دانه‌وێڵه چێنراوه‌كانی سنووری گه‌رمیان كه‌وتوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه به ئاستێك گه‌یشتووه كه ته‌نیا له 10 ڕۆژی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا 242 ئاگر له سنوره‌كه كه‌وتوه‌ته‌وه و ئاگره‌كان سنوری 74 گوند و شاره‌دێی سنوره‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه، واته ته‌نیا له ماوه‌ی 40 ڕۆژی ڕابردووی وه‌رزی گركهوتنهوهی ئه‌مساڵدا 492 ئاگر له گه‌رمیان كه‌وتۆته‌وه.
به‌پێی خه‌مڵاندنه سه‌ره‌تاییه‌كانیش له‌م ئاگركه‌وتنه‌وانه‌دا 4000 دۆنمی چێنراو به گه‌نم وجۆ سوتاوه و له‌ناوچووه، كه نیوه‌ی ئه‌م ڕووبه‌ره كشتوكاڵیه سوتاوه له سنوری خانه‌قین و قۆره‌توو و مه‌یدان بووه و 1200 دۆنمی له سنوری قه‌زای كفری و 800 دۆنمیشی له سنوری قه‌زای كه‌لار بووه، له‌پاڵ سوتانی ئه‌و هه‌موو ڕوبه‌ره به دانه‌وێڵه چێنراوهدا، به‌سه‌دان ته‌ن ئالیكی ئاژه‌ڵ و چه‌ندین باخ وسه‌دان داری زه‌یتون وههنار و داری به‌ردار سووتاون .
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ڕێژه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان به‌به‌راورد به‌ساڵی ڕابردوو زیادیكردوه‌و له ماوه‌ی 40 رۆژی ساڵی ڕابردووی 2018 دا ته‌نیا 63 ئاگر له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كه‌وتوه‌ته‌وه، كه ئه‌م ڕێژه‌یه له ئه‌مساڵدا بۆ زیاتر له حه‌وت هێنده زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌بوونی هۆكاری تر له پشتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانه‌وه به‌هێز ده‌كات و ئیداره‌ی گه‌رمیانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ژوری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی له به‌رگری شارستانی وهێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ ڕێگری كردن وبه‌دواداچوون له دیارده‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه پێكهێناوه.
PM:10:43:11/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 1448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت