وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر چه‌ند كه‌س و قه‌واره‌یه‌كی سوریا سه‌پاند
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر 16 كه‌س و قه‌واره‌ی جیاجیادا سه‌پاند كه په‌یوه‌ندییان به رژێمی سوریاوه هه‌یه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی حوزه‌یرانی 2019، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند سزاكان به‌سه‌ر 3 كه‌س و 13 قه‌واره‌دا سه‌پێنراون كه قه‌واره‌كان له شاره‌كانی لازقیه و دیمه‌شق و دوبه‌ی و به‌یروت و حمس تۆمار كراون و ئه‌مریكا پێی وایه سه‌رجه‌میان په‌یوه‌ندییان به رژیمی سوریاوه هه‌یه.
له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌دا كه سزاكان به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه، بازرگانێكی سورییه به‌ناوی سامر فه‌وز كه میدیاكان وا باسی لێوه‌ده‌كه‌ن كه‌سێكی نزیكه له به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی رژێمی سوریا.
PM:08:49:11/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 1896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت