سبه‌ینێ مووچه‌ی وه‌زاره‌ت و توێژێك دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئازاری ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه مووچه‌ی وه‌زه‌ت و توێژێك دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 12ی حوزه‌یرانی 2019، ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و خاوه‌نپێداویستییه تایبه‌تییه‌كان.
تا ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دابه‌شكردووه‌و زۆرینه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانیش ماون مووچه وه‌ربگرن.
هــ. ر
PM:06:57:11/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 7980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت