توركیا..پیاوێكی سوری ته‌قه‌ی له ژن و دوو منداڵه‌كه‌ی كرد و خۆشی كوشت
وێستگه نیوزـ
له شاری ئیسته‌نبوڵ-ی توركیا، پیاوێكی ئاواره‌ی سوری دوای ئه‌وه‌ی توڕه‌یی ده‌یگرێت، ته‌قه له هاوسه‌ره‌كه‌ی و دوو منداڵه‌كه‌ی ده‌كات، دواتریش خۆی فڕێداوه‌ته خواره‌وه خۆی كوشتوه.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه كه ژن و مێرده سورییه‌كه بوه‌ته ده‌مه‌قاڵه‌یان و پیاوه‌كه به‌ناوی عومه‌ر كه ته‌مه‌نی 42 ساڵه، گه‌یشتوه‌ته ئه‌وپه‌ڕی توڕه‌یی و ژنه‌كه‌ی كه ته‌مه‌نی 37 ساڵ بووه له‌گه‌ڵ دوو كوڕه‌كه‌ی داوه‌ته‌به‌ر گولـله.
روداوه‌كه له گه‌ڕه‌كی ئیسنله‌ر له شاری ئه‌سته‌نبوڵ رودیداوه و دوای ته‌قه‌كردن له ژن و منداڵه‌كانی، پیاوه‌كه له نهۆمی پێنجه‌می باڵه‌خانه‌كه‌وه خۆی فڕێداوه‌ته خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
دوای روداوه‌كه‌ش، ئۆتۆمبیلی فریاكه‌وتن گه‌یشتوه و ژن و دوو منداڵه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گواستوه‌ته‌وه و وه‌ك میدیاكانی توركیا باسیان لێوه‌كردوه، باری ته‌ندروستیی هه‌رسێكیان سه‌خته.
PM:06:47:11/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت