"له ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ر‌پرسێكی یه‌كێتی ژماره‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاو كه‌وتنه‌به‌ر ته‌قه‌ی گروپێكی چه‌كداری"
وێستگه نیوز –
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ر‌پرسێكی یه‌كێتی ژماره‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاو له گردی زه‌رگه‌ته ده‌كه‌ونه به‌ر هێرش و ته‌قه‌ی گروپێكی چه‌كداری به‌ناو سكیوریتی و له ئه‌نجامدا (رێبه‌ند فه‌رهاد) گیانی له‌ده‌ست دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند كه "شه‌وی سێشه‌ممه، 11ی 6ی 2019، له ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ر‌پرسێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له هه‌ڵسوڕاوان و مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سلێمانی، دوای ئه‌وه ژماره‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاو له گردی زه‌رگه‌ته ده‌كه‌ونه به‌ر هێرش و ته‌قه‌ی گروپێكی چه‌كداری به‌ناو سكیوریتی و له ئه‌نجامدا كاكه ( رێبه‌ند فه‌رهاد) شه‌هید ده‌بێت و چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیر ده‌كرێن و پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد ده‌كرێن".
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: "ئه‌م جۆره ره‌فتاره نابه‌رپرسیارانه ئاسایشی ناوچه‌كه و شاری سلێمانی تێكده‌دات".
ده‌شڵێت: "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به توندی ئیدانه‌ی ده‌كات و ئۆباڵی هه‌ر روداوێكی نه‌خوازراو ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی كه رێز بۆ ئارامی و ئاسایش و ژیان و كه‌رامه‌تی هاوڵاتیانی كوردستان دانانێن".
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای لێكۆڵینه‌وه له "كۆی هه‌ڕه‌شه و روداوه‌كه" ده‌كات.
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان رێوشوێنی یاسایی بگرنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردن و رێگه‌گرتن له دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شه و روداوانه و پێویسته تۆمه‌تبارانیش سزای یاسایی وه‌ربگرن".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌دا كه هاتووه "هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی له هاوسه‌ر و خێزان و كه‌سوكاری رێبه‌ند فه‌رهاد ده‌كه‌ین كه له پێناوی به‌رگری له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان شه‌هید بووه".
PM:02:23:11/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 7252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت