پۆلیسی سلێمانی: ته‌قه له‌مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌كراوه
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه به‌هیچ جۆرێك ته‌قه له‌مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌كراوه و به‌هۆی كێشه‌ی نێوان ژماره‌یه‌ك چه‌كدار و پاسه‌وان (سكیورتی) نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نوه‌ر شێخه كه‌سێك برینداربووه و دواتر له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست داوه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه "كاتژمێر 1:30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو گرژیی‌و ئاڵۆزیی ده‌كه‌وێته نێوان كۆمه‌ڵێك چه‌كدار و پاسه‌وان (سكیورتی) نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نوه‌ر شێخه".
پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: "چه‌كداره‌كان ویستویانه به‌زۆر بچنه ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌وه و چه‌كداره‌كان هێرشیانكردۆته سه‌ر سكیورتییه‌كان‌و ته‌قه دروستبووه له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كه‌و دور له‌مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به‌هۆی روداوه‌كه‌وه كه‌سێك به‌ناوی (ڕ ، ف) برینداربووه و ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و برینداره‌كه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه گواستۆته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه".
پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاندووه كه "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ركه‌وتووه كه به‌هیچ جۆرێك ته‌قه له‌مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌كراوه، ته‌نها كێشه‌كه له‌نێوان چه‌كداره‌كان و سكیورتی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا بووه".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه "له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن، له‌داهاتوشدا ته‌واوی رێكاره یاساییه‌كان بۆ هاوڵاتیان ده‌خه‌ینه‌ڕوو".
PM:01:43:11/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 6892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت