نێچیرڤان بارزانی: هەر بەندێکی دەستور پێشێل بکرێت عیراق و هەرێم توشی کێشە دەبنەوە


وێستگە نیوز-
سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت "مەسعود بارزانی رۆڵی گەورەی لە شکستهینان بە رێکخرای تیرۆریستی داعش هەبوو".

ئەمڕۆ دووشەممە 10-6-2019، نێچیرڤان بارزانی دوای سوێندخواردنی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وتارێکی پێشکەش کرد و بەخێرهاتنی میوانانی کرد.

نێچیرڤان بارزانی لە وتارەکەیدا، ئاماژەی بە رووداوە مێژووییەکان کرد، کە لەم رۆژەدا رووی داوە و باسی هێرشی داعش و هەرەسهێنانی سوپای عێراق و کەوتنی مووسڵی کرد.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "lه‌كاتی خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌و رۆژه‌، گه‌لێك یادی خۆش و ناخۆش هه‌ن، هه‌ندێك رووداو به‌ ئاسانی له‌بیر ناكرێن، هێشتا له‌گه‌ڵ هه‌ست و نه‌ست و كاری رۆژانه‌مان تێكه‌ڵ ده‌بن، یه‌كێك له‌وانه‌ش په‌لاماری تیرۆریستانی داعش بوو، كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ خه‌ڵكیان كوشتوبڕ كرد، كه‌ كه‌س بیری بۆ ئه‌وه‌ نه‌ده‌چوو له‌ سه‌ده‌ی 21 گروپێكی له‌و جۆره‌ دڕنده‌ییه‌ سه‌رهه‌ڵبدات و هەمومان قوربانی زۆرمان دا بۆ تێکشکاندنی داعش و بە نەبەردی پێشمەرگە و هێزەکانی عیراق و هاوپەیمانان داعشمان تێکشکاند".

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەدا "مەسعود بارزانی رۆڵی تەواوی هەبو لە شەڕی داعش و خۆی لە سەنگرەکان دەمایەوە و بارزانی بە ئەزمونی ٥٠ ساڵەی خۆی کوردساتانی رزگارکرد".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا "سوپاسی ئەو کەسانە دەکەم کە دەنگیان دا و سوپاسی ئەوانەش دەکەم کە دەنگیان نەدا و سوپاسی ئەوانەش دەکەم کە نەشچونە ژورەوە و بایکۆتی هۆڵی پەرلەمان کرد چونکە ئێوە ماف و دیموکراسی خۆتان پیادە دەکرد".

سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان وتی "هیچ بەدیلێکی دیکە بۆ عیراق نییە و جێبەجێ نەکردنی هەر بەندێکی دەستور دەبێتەهۆی سەرهەڵدانی ناسازان لەنێوان عیراق و هەرێم".

هــ. ب


PM:01:38:10/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 2324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو