بەرهەم ساڵح: چاوەڕوانی ساڕێژکردنی برینەکانی نێو ماڵی کوردی لە کاک مەسعود دەکەین

‌د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق

وێستگە نیوز-

سەرۆک کۆماری عیراق داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێو ماڵی کوردی و کێشە سیاسییەکانی ناوچەکە دەکات.

د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق لەوتارێکدا لە مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆکی هەرێم رایگەیاند "هیوادارین هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم ببێتە مایەی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە و هیوادارم سەرکەتو بێت لە کارەکانیدا".

د. بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەشدا "دەبێت هەموو لایەنە کوردستانییەکان هاوکاری سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان بکەن تاوەکو لە کارەکانیدا سەرکەوتو بێت".

د. بەرهەم دەربارەی مەسعود بارزانی وتی "کاک مەسعود بارزانی کاریگەری زۆر گرنگی هەبوە و ئەو لە قۆناغێکی گرنگدا ڕێبەرایەتی کوردستانی کردوە".

سەرۆک کۆماری عیراق وتیشی "کەسایەتییە گەورەکان بە پلە و پۆست دیاری ناکرێن، کاریگەری کاک مەسعود بە پلە و پۆست نییە بەڵکو ئەو لە٥٠ ساڵی رابردودا خەباتی سیاسی کردوە و لە قۆناغی داهاتوشدا کاریگەری دەبێت و چاوەرێی کاریگەری گەورەتری لێدەکەین".

سەرۆک کۆماری عیراق باسی لەوەشکرد "هیوادارین کاک مەسعود هاوکاری ساڕێژبونەوەی برینە ناوخۆییەکانی نێو ماڵی کوردی بێت".

سەرۆک کۆماری عیراق ئەوەشی وت "ئارامی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ کورد دابین ناکرێت و کوردیش وەکو نەتەوەکانی تورک و فارس و عەرەب ڕۆڵی گرنگی مێژویی و سیاسی و فەرهەنگیان هەیە و دەبێت بپارزرێت و کورد هاوبەشێتی هەیە لەم ناوچەیە و نەتەوەیەکی رەسەنی ئەم ناوچەیەیە".

هــ. ب


PM:12:49:10/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 2512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو