ڤیدیۆ.. بارزانی داواکارییەکی پێشکەشی حکومەتی عیراق کرد

‌بارزانی

وێستگه‌ نیوز ـ

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی کرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، راشیگه‌یاند، له‌ سبه‌ینێوه‌ هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات، هه‌روه‌ك داوایه‌كیشی له‌ حكومه‌تی هەرێم و عیراق كرد.


مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ وتارێكدا رایگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلول، له‌ پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا و ئه‌مڕۆش سه‌رۆكی هه‌رێم سوێندی یاسایی خوارد.

وتیشی: "دواتریش هه‌نگاوه‌كانی دامه‌زراندنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات"، پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی كرد و رایگه‌یاند، وێڕای هیوای سه‌ركه‌وتن، به‌ هه‌موو توانایه‌كیش پشتیگیر ده‌كات.

بارزانی داواشی له‌ حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵی عیراق كرد، هه‌رچی زووتره‌ ئه‌و كێشانه‌ی ماون چاره‌سه‌ری بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه‌ له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان هه‌یه‌، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ قووڵتر ده‌بن و جێگه‌ی مه‌ترسی جددین، ئه‌وه‌ش پێویستی به‌ حیكمه‌ت و تێگه‌یشتنی هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق بكرێت به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور.

روونیشی كرده‌وه‌، راسته‌ داعش تووشی شكستی گه‌وره‌ بووه‌، به‌ڵام ماوه‌ و مه‌ترسییه‌كانی ماوه‌ و خۆی رێكده‌خاته‌وه‌، مه‌ترسییه‌كه‌شی نه‌ك هه‌ر له‌ سه‌ر عیراق و هه‌رێم هه‌یه‌، به‌ڵكو ناوچه‌كه‌ جیهانیش هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ رێگری بكرێت له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی 2014.

له باره‌ی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش رایگه‌یاند، پێویسته‌ هه‌مووان به‌ یه‌كه‌وه‌ گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و هاوكار بن.

هــ. ر


PM:12:35:10/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 3008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو