نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان: هێشتا 70%ی بۆمبه چێندراوە نه‌ته‌قیوه‌كان له‌ژێر خاكی عیراقدان
ناوچەیەکی کارەساتباری عیراق
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كه په‌یوه‌ندیداره به‌كاروباری مین و ته‌قه‌مه‌نی له عیراق ئاشكرایكرد 70%ی بۆمبه چێندراوه‌كان و پاشماوه‌كانی جه‌نگ كه هێشتا نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه، له‌ژێر خاكی عیراقدا ماونه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا فه‌رمانگه‌كه‌ی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاندوه كه به‌هۆی ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌وه، ئاواره‌كان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان له ناوچه رزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش.
ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه دوای تێپه‌ڕبونی دوو ساڵ به‌سه‌ر رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعش، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسیی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبانه رێگره له‌وه‌ی ئاواره‌كان به سه‌ربه‌رزی و ئارامی بگه‌ڕێنه‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق، له‌دوای هێرشه‌كانی داعش له مانگی حوزه‌یرانی 2014ه‌وه، نزیكه‌ی پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار هاوڵاتیی سوننه‌ی موسڵ و سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه، ئاواره‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاستی عیراق بوون.
له‌كۆتایی ساڵی 2017 و له سه‌رده‌می حكومه‌تی عه‌بادی، سوپای عیراق رزگاركردنه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعشی راگه‌یاند، به‌ڵام هێشتا شانه نوستوه‌كانی داعش هه‌ر به هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر دۆخی ئه‌منیی عیراق ماونه‌ته‌وه.
PM:09:00:09/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 1620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت