وه‌زیری به‌رگریی ئێران: ئاماده‌یی ئه‌مریكا بۆ دانوستان درۆ و چه‌واشه‌كردنه
ئه‌میر حاته‌می
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری به‌رگریی ئێران پێی وایه كه ئاماده‌یی ئه‌مریكا بۆ سازكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی به‌بێ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خت، ته‌نها درۆ و چه‌واشه‌كردنه.
ئه‌میر حاته‌می، وه‌زیری به‌رگریی ئێران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ی حوزه‌یرانی 2019 رایگه‌یاند كه به‌پێی ئه‌زمونی پێشوی تاران له‌گه‌ڵ واشنتن، ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی گفتوگۆی بێ مه‌رج رایگه‌یاندوه، ته‌نها درۆ و چه‌واشه‌كردنه.
وتیشی: ئه‌مریكا ده‌یان مه‌رج و مه‌رجی پێشوه‌ختی نایاسایی یه‌كلایه‌نه‌ی بۆ گفتوگۆ داناوه ئه‌وه‌ی له جه‌نگی ئابوری پیلانی بۆ دانابوو، جێبه‌جێی كرد.
وه‌زیری به‌رگریی ئێران وتیشی: دوژمنه‌كانی ئێران به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا، هه‌موو روداوێك كه له ناوچه‌كه‌دا رووبدات، بۆ تۆمه‌تباركردنی تاران و ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كه قۆرغ ده‌كه‌ن.
به‌وته‌ی حاته‌می، تێكچونی دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران و ئیسرائیله، چونكه ئه‌وان سیاسه‌تی "ئێرانۆفۆبیا" بڵاوده‌كه‌نه‌وه تا چه‌كه‌كانیان به ملیاران دۆلار به وڵاتانی ناوچه‌كه بفرۆشن و له‌وێشه‌وه سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و وڵاتانه بۆخۆیان به‌رن و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دۆسیه‌ی فه‌له‌ستین به‌ره‌و نه‌مان به‌رن.
وته‌كانی وه‌زیری به‌رگریی ئێران له‌كاتێكدایه كه پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا چه‌ندین جار ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕیووه به‌بێ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خت، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران بكات، به‌ڵام به‌رپرسانی تاران ده‌ڵێن ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به فشار لایه‌نی برامبه‌ر بخاته‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ، ده‌شبێت واشنتن به‌ڕێزه‌وه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشێت.
PM:03:23:08/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت