"ئه‌و شوێنانه‌ی سیستمی به‌نزین ده‌گۆڕن بۆ غاز ده‌بێت مۆڵه‌ت ده‌ربهێنن"
نمونەیەک لەکارەکان
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌و دوكان و سه‌نته‌رانه‌ی سیستمی ئۆتۆمبێل له به‌نزینه‌وه ده‌گۆڕن بۆ غازی سروشتی (LPG) ده‌بێت مۆڵه‌تیان كاركردنیان هه‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كیان هه‌یه تایبه‌ته به‌وكاره‌و سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمان هه‌یه له نوێنه‌رایه‌تی قایمقامیه‌تی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی سه‌ردانی ئه‌و شوێن و بیناو ناوه‌ندانه ده‌كه‌ن كه سیستمی سووته‌مه‌نی ئۆتۆمبێل له به‌نزینه‌وه ده‌گۆڕن بۆ غازی سروشتی، داوایان لێده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی به‌رده‌وام بن ده‌بێت مۆڵه‌تی كاریان هه‌بێت.
وتیشی: "بۆ ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت ده‌بێت سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێنماییه‌كانیان پێبدرێت و له ژێر رۆشنایی ئه‌و رێنماییانه‌دا كار بكه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت ته‌نها ئه‌و شوێنانه ناگرێته‌وه كه سیستمی كارپێكردنی ئۆتۆمبێل له به‌نزینه‌وه ده‌گۆڕن بۆ غاز، به‌ڵكو ئه‌و به‌نزینخانانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه سیستمی غاز (LPG) له به‌نزینخانه‌كانیان داده‌نێن و ده‌بێت مۆڵه‌تی بۆ وه‌ربگرن.
به وته‌ی سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنانه به‌ده‌م ده‌رهێنانی مۆڵه‌كه‌یانه‌وه نه‌رۆین دووچاره لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه و شوێنه‌كانیان داده‌خرێت.
له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی دانانی سیستمی غاز له بری به‌نزین بۆ ئۆتۆمبێل، خه‌ڵكێكی زۆر سیستمی ئۆتۆمبێله‌كانیان له به‌نزینه‌وه بۆ غاز گۆڕیوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌م تێچووی سووته‌مه‌نیه‌كه‌ی كه‌متره‌و هه‌م ئۆتۆمبێله‌كه‌ش باشتر كار ده‌كات.
هــ. ر
AM:09:10:08/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت