جه‌نه‌ڕاڵێكی ئه‌مریكی: پێده‌چێت ئێران پاشگه‌زبووبێته‌وه
وێستگه نیوز -
فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند كه پاش ئه‌وه‌ی هێزی زیاتری سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌ی كه‌نداو ره‌وانه‌كران، پێده‌چێت ئێران له هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان پاشگه‌زبووبێته‌وه.
جه‌نه‌ڕاڵ فرانك ماكێنزی فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رۆژی پێنجشه‌ممه له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌یامنێر كه له كه‌نداو یاوه‌ری ده‌كه‌ن، وتی: "هێشتا زووه به دڵنیایـیه‌وه بڵێین ئێران ده‌سـتبه‌رداری پلانه‌كانی بووه بۆ ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا".
وتیشی: "زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران له سه‌ره‌تاكانی مانگی پـێنجدا به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، ئه‌و زانیاریـیانه زۆر ڕوون و جێی بڕوان وه‌ك ئه‌وانه‌ی بۆ چه‌ندان ساڵه پێمان گه‌یشتووه".
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌ش كرد كه ناتوانێت ورده‌كاری زیاتر بدات به‌هۆی نهێنی زانیارییه‌كانه‌وه.
جه‌نه‌ڕاڵ فرانك ماكێنزی له درێژه‌ی لێدوانه‌كانیدا روونیشیكرده‌وه كه "خودی خۆی له 5ی مانگی رابردوودا پێشنیاری كردبوو هێزی زیاتر بۆ ناوچه‌كه ره‌وانه‌بكرێن، نه‌ك كۆشكی سپی" و جه‌ختی كرده‌وه كه نه‌كه‌وتووه‌ته ژێر هیچ فشارێكی سیاسی تاوه‌كو ئه‌و داوایه بكات.
راشیگه‌یاند كه "پاش راوێژكردن له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ جۆزێف ده‌نفۆرد سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، داوایكردووه كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری ئابراهام لینكۆڵن و 4 فڕۆكه‌ی بۆمب‌هاوێژی B-52 و سیسته‌می به‌رگری موشه‌كی جۆری پاتریۆت ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه بكرێن".
جه‌نه‌ڕاڵ فرانك ماكێنزی ته‌مه‌ن 61 ساڵ، ئه‌فسه‌رێكی خاوه‌ن ئه‌زمونه و له رابردوودا به‌شداری له شه‌ڕه‌كانی عیراق و ئه‌فغانستان كردووه.
PM:06:51:07/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4900
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت