هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ره‌تده‌كرێته‌وه
عادل عەبدولمەهدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رەتیکردەوە کە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران به‌نیاز بێت ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه.
ئاژانسی روسیا توده‌ی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ی حوزه‌یرانی 2019، بڵاویكرده‌وه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌هیچ جۆرێك نیازی ئه‌وه‌ی نییه ده‌ست له سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت بكێشێته‌وه.
وتیشی كه بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی له‌وجۆره هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌هیچ جۆرێك بیر له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه ناكاته‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌هیچ جۆرێك هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له كوتله سیاسییه‌كان نه‌كردوه كه ئه‌گه‌ر كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ته‌واو نه‌كه‌ن، ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه.
راشیگه‌یاندوه كه سه‌رۆك وه‌زیران به‌رده‌وامه له هه‌واڵ و گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ حزبه به‌شداربووه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی و به‌رده‌وامیشه له كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كانیدا و سه‌رۆكایه‌تیی كۆبونه‌وه‌ی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ده‌كات.
پێشتر چه‌ند میدیایه‌كی عیراقی باسیان لهوهكردوه كه عادل عه‌بدومه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی كوتله سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ته‌واوكردنی پۆسته وه‌زارییه‌كان، باسی لهوهكردوه كه واز له پۆسته‌كه‌ی ده‌هێنێت.
دره‌نگانی شه‌وی چوارشه‌مه 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، په‌رله‌مانی عیراق له دانیشتنێكی تایبه‌تدا متمانه‌ی به 14 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌خشی و هێشتا وه‌زاره‌ته‌كانی پەروەردەو ناوخۆ وبەرگری یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه.
به‌هۆی ناكۆكیی كوتله سیاسییه‌كان له‌سه‌ر كاندیده‌كانی هه‌ردوو پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ دادی عیراق، هێشتا كابینه وزارییه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ته‌واو نه‌بووه.
موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌دریش له‌باره‌ی ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی عهبدولمههی رایگه‌یاندوه كه موحاسه‌سه رێگره له به‌رده‌م ته‌واوكردنی پۆسته وزارییه‌كان.
PM:10:23:06/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت